تاقمە ئیسلامییەكان لەشاری سنە بە هەڵگرتنی ئاڵای داعش ترسو نیگەرانی لەناوخەڵك دروست دەكەنو ژمارەیەك لە لاوانی ئەو شارەش خوازیارن بێنە ناو ریزەكانی كۆمەڵەو شەڕی گروپی داعش بكەن.
بەپێی هەواڵێك کە بە سایتی كۆمەڵە گەیشتووە، ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە 16ی گەلاوێژ لە تاقمێكی سەر بە گروپە ئیسلامییە توندڕەوەكان بە سواری ماتۆڕو بە هەڵگرتنی ئاڵای داعش لە شەقامەكانی سیروس، فەرەجەو فەرەح مانۆریان داوەو هەوڵیدانداوە ترسو نیگەرانی لەناو خەڵك دروست بكەن.
هەر لەم پەیوەندەدا ژمارەیەك لاوی شاری سنە لە نامەیەكدا كە ناوەكان لای سایتی كۆمەڵەی پارێزراوە داواكارن بە ریزی پێشمەرگەی كۆمەڵەی پەیوەست بنو بۆ پارێزگاری لە هەرێمی كوردستان شەڕی چەكدارەكانی داعش بكەن.
جێگەی ئاماژەی ئەمرۆ كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان لە راگەیەنراوێكدا بانگەوازی سەرجەم لاوانی شۆڕشگێری لە شارو گوندەكانی كوردستان كرد بۆ پاراستنی هەرێمی كوردستان وەك دەستكەوتی خەباتی ئازادیخوازانەی گەلی كورد، بەریزەكانی كۆمەڵە پەیوەست بنو شەڕی چەكدارەكانی داعش بكەن.