رۆژی دووشەممە ٢٧ی خەزەڵوەر بەرێز باپیرکامەلا سکرتێری پارتی کرێکاران و رەنجدەرانی کوردستان(باشوور) سەردانی بارەگای سەرکردایەتی کۆمەڵە لە شاری هەولێری کرد و لە لایەن هاورێ عومەری ئیلخانیزادە سکرتێری گشتی کۆمەڵەوە بە گەرمی پێشوازی کران.
لەو دیدارە دۆستانەیەدا هەرتک لا روانین و بۆچوونەکانی خۆیان لەبابەت رەوشی سیاسی ناوچەکە هێنایەگۆر و،بەلەبەرچاوگرتنی رەوشی ناوچەکە و لەبەر رۆشنایی لێکدانەوە و شرۆڤەکانی خۆیان بۆ رووداو و پێشهاتەکان،لەسەر یەکریزی و هاوخەباتی نێوان هێز و لایەنە سیاسیەکان پێداگریان کرد.