ئەمرۆ شەممە شاندێكی حیزبی دیموكراتی كوردستان سەردانی ناوەندی سەركردایەتی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانیان كردو لەلایەن شاندێكی ئەندامانی كۆمیتەی ناوەندی پێشوازییان لێكرا.ئەمرۆ 3ی جۆزەردانی 1392 (24ی مەی 2014) شاندێكی حیزبی دیموكراتی كوردستان كە پێكهاتبوون لەهەریەك لە بەڕێزان: مسەفا مەولودی، جێگری سكرتێری گشتی، حەسەن قادرزادە، ئەندامی دەفتەری سیاسی. كەریم مەهدەوی، ئەندامی كۆمیتەی ناوەندیو بەرپرسی پەیوەندییەكانی سلێمانی. مەنسور مروەتی، موشاویری كومیتەی ناوەندیو محەمەد شەهرەوان، كادری پێشكەوتووی حیزبی دیموكراتی كوردستان بەسەردانێكی فەرمی گەیشتنە ناوەندی سەركردایەتی كۆمەڵە.
شاندی میوان لەلایەن شاندێكی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان كە لەهەریەك لە هاوڕێیان: عومەر ئیلخانیزادە، سكرتێری گشتی. رەزا كەعبی، دەبیری دەستەی كارگێڕی. سادق زەندی، ئەندامی دەستەی كارگێڕی. فەریبا محەمەدی ئەندامی دەستەی كارگێڕی. كەریم كەریمی ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی. جوبرەییل رۆستەمی ئەندامی كۆمیتەی ناوەندیو عەتا ناسرسەقزی ئەندامی كۆمیتەی ناوەندیو بەرپرسی پەیوەندییەكانی سلێمانی پێشوازییان لێكرا.
لەو دیدارەدا چەندین تەوەر خرایە بەر باسو گفتوگۆ، لەوانە: بارودۆخی ئێستای ئێرانو ناوچەكە بەگشتیو بارودۆخی كوردستان بەتایبەتیو بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی ئێستای ئێرانو كوردستان هەردوو لا جەختیان لەسەر پەرەپێدانی زیاتری هاوكارییو پەیوەندییەكانی كردەوە.
تەوەرێكی دیكە قسەكردن بوو لەسەر ژمارەیەك لە هاوڕێیانی پێشوو كە دەست لەكاركێشانەوەی خۆیان لەكۆمەڵە راگەیاندبوو، كە لەم بارەیەوە لەلایەن شاندی كۆمەڵەوە روونكردنەوەی وردو پێویست درا.
شاندی میوان پاش 3 كاتژمێر كۆبوونەوەو قسەو باس، لەلایەن شاندی كۆمەڵەوە بەگەرمی بەڕێكران.