وەفدێ كۆما جڤاكێن كوردستان (كەجەكە) سەردانی ناوەندی سەركردایەتی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستانی كرد.
ئەمرۆ چوارشەممە 11ی خاكەلێوەی 1395 هەتاوی وەفدێكی كۆما جڤاكێن كوردستان (كەجەكە) بە سەرپەرستی هەڤاڵ دکتۆر حسەین بەرپرسی پەیوەندییەکانی کەجەکە لە هەرێمی کوردستان سەردانی ناوەندی سەركردایەتی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستانیان كردو لەلایەن وەفدێكی كۆمەڵە بەسەرۆكایەتی هاوڕێ عومەری ئێلخانیزادە، سكرتێری گشتی كۆمەڵە پێشوازییان لێكرا.
لەو دیدارەدا سەبارەت بە بارودۆخی ناوچەكەو دۆخی كورد لە هەر چوار پارچەی كوردستان خرایە بەر باسو گفتوگۆو مەترسییەكانی سەر بزوتنەوەی كورد لەو بەشانە دەستنیشان كرا.
لەكۆبوونەوەكەدا باس لە پێویستیی هاوكاری حیزبو لایەنە سیاسیەكانی كوردستان كردەوەو هەردوو لا جەختیان لەسەر پەیوەندیو هاكاری زیاتر نیوانیان كردەوە.