دوانیوەڕۆی رۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ١٧/٦/٢٠١٤ هەیئەتی کومیسیۆنی پێوەندییەکانی کۆمەڵە لە هەولێر سەردانی دەفتەری پێوەندییەکانی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێرانیان کرد و لە لایەن سەید کامیل نوورانی نوێنەری پێوەندییەکانی سازمانی خەبات و سامان ئەحمەدی کادری پێوەندییەکانی هەولێری سازمانی خەبات پێشوازییان لێوە کرا.
لەم دانیشتنەدا کە چەند تەوەرەیەکی لەخۆگرتبوو سەرەتا قسەو باسێک لەسەر ئەوزاعی سیاسی ئێران بە گشتی و کورستان بە تایبەتی ئاڵووگۆڕ کرا، پاشان قسەو باسێک لەسەر گرژی و ئاڵۆزیەکانی کوردستانی باشور کرا و هەرتک لایەن هاوکاری و هاو ئاهەنگی خۆیان خستە ڕوو بۆ یارمەتی خەڵکی کوردستانی باشوور و هەرێمی کوردستان لە ئەگەری روودانی هەر جۆرە تەنگەژەیەک.
تەوەرەی کۆتایی قسە و باسەکان لەسەر هاوکاری و نزیکایەتی دوو لایەن لە ئاستی پێوەندییەکانیاندا بوو کە هەر دوولایەن ئامادەیی و خۆشحاڵی خۆیان دەر بڕی بۆ هاوکاری زیاتر و پێوەندیی پتەو تر.
هەیئەتی کومیسیۆنی پێوەندییەکانی کۆمەڵە لەو دانیشتنەدا پێکهاتبوو لە هاورێیان كەریم كەریمی، ئەندامی كومیتەی ناوەندیو بەرپرسی پەیوەندییەكانی كۆمەڵەو محەمەد فەرهادزادە ئەندامی كۆمسیۆنی پەیوەندییەكانی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان.