دایە فاتمە کە بەداخەوە ڕۆژی سێشەممە ٦ی خەزەڵوەری ١٣٩٩ی هەتاوی بە دڵێکی پڕ لە برین و ئێشەوە لە شاری مەهاباد بۆ هەمیشە ماڵئاوایی لە ژیان کرد، دایکی گیانبەختکردوو محەممەد ئەمینی ئەحمەدی بوو کە لە ڕۆژی ١٢ی جۆزەردانی ساڵی١٣٦٢ هەتاوی هاوکات لەگەڵ ٥٨ لاوی کە لە شاری مەهاباد لەسەر لایەنگری و ئەندامێتی کۆمەڵە ئێعدام کرا و گیانی بەخت کرد.
بژی یادی ئازیزی دایە سەیزادە فاتمە حوسەینی
کومیتەی ڕێکخستنی نەهێنی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
٧ی خەزەڵوەری ۱۳۹۹ی هەتاوی ۲٨ی ئۆکتۆبری ۲۰۲۰ی زایینی