رۆژی 30 ئاكۆستی 2017، شاندێكی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان سەردانی كۆمیتەی رێكخستنی چۆمانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی كردو لەگەڵ بەرپرسو كایردانی كۆمیتەكە كۆبوونەوە.
وەفدی كۆمەڵە كە لەلایەن هاورێ رەزا كەعبی سەرپەرستی دەكرا لەلایەن وەفدی بەڕێز لوقمان وەردی، بەرپرسی كۆمیتەو ژمارەیەك لە كادیرو ئەندامانی یەكێتی لە دەڤەری باڵەكایەتی پێشوازییان لێكرا.
لە كۆبوونەوەكەدا هەردوو قسەوباسێكیان لەسەر رووداوە نەخوازراوەكەی رۆژی (25ی ئاگۆستی 2017) كردو پاش دەربڕینی داخو پەژارەی خۆیان بۆ گیانلەدەستدانی دوو برای خەڵكی گوندی (گوندەژۆر) جەختیان لەسەر دووبارە نەبوونەوەی رووداوی لەوچەشنەو پێشهاتەكانی كردەوە.
شاندەكەی كۆمەڵە هەروەها پێداگریی لەسەر هاوكاریو پەیوەندی زیاتری هێزی پێشمەرگەی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان لەگەڵ بەرپرسانی حیزبیو حكومیو خەڵكی ناوچەی باڵەكایەتی كردەوە.