رۆژی دوشەممە ٥ی فێڤریە شاندێکی پارتی ئازادی کوردستان/ رۆژئاوا سەردانی پەیوەندییەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لەهەولێر کرد.
وەفدی میوان کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان: م. سلێمان گرۆ ئەندامی مەکتەبی سیاسی نوێنەری (PAK) لەهەرێمی کوردستان، دکتۆر تارق خێرکی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەب پەیوەندییەکان و دکتۆر ساڵح خەلیل ئەندامی لیژنەی ناوەندی لەلایەن هاوڕێ ئارام مودەڕەسی بەرپرسی پەیوەندییەکانی کۆمەڵە لەهەولێر پێشوازییان لێکرا.
لە دیدارەکەدا قسەو باسێکی چڕوپڕ لەسەر بارودۆخی ناوچەکە و کوردستان کرا و ئاماژەیەک بە گرنگی و هەستیاریی بارودۆخەکە کرا. لەدیدارەکەدا سەرنج خرایە سەر لەشکرکێشی تورکیا بۆ سەر کانتۆنی عەفرین و هەردوولا پشتیوانی خۆیان لەپارێزەرانی عەفرین کردەوەو لەشکرکێشی تورکیایان مەحکوم کردەوە.