شەڕی هێزەكانی بزوتنەوەی كورد دژ بە یەك، لە هەر بەشێكی كوردستان مەحكومە. خۆشكردنی ئاگری ئەم شەڕە لەلایەن هەر كەسێكەوە بێت تەنیا دوژمنانی كورد لێ سودمەند دەبن.
بەهۆی شەڕو پێكدادانەكانی چەند رۆژی رابردوو لەنێوان یەكینەكانی بەرخۆدانی شەنگال (یەبەشە)و پێشمەرگەكانی رۆژئاوای كوردستان ژمارەیەك لە هێزەكانی هەردوو لا بوونە قوربانی.
ئێمە ئەو شەڕە مەحكوم دەكەینو داواكارین هەر دوو لا لەڕێگەی دیالۆگو وتووێژەوە چارەسەری كێشەكە بكەن.
داوا لە هەموو لایەنە سیاسییەكانی كوردستان دەكەین هەوڵ بۆ هێوركردنەوەی بارودۆخەكە بدەنو رێگە نەدەن كەسانی ئاژاوەگێڕ، بە لێدوانو كۆمێنت نابەرپرسیارانە ئاگری شەڕەكە خۆش بكەن. بەدڵنیاییەوە زەرەرمەندی ئەم شەڕە خەڵكی كوردستانەو تەنیا دوژمنانی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی كورد پێی شاد دەبن.
هەلومەرجی ئاڵۆزی ناوچەكە ئەوڕۆ زیاتر لە هەر دەورەیەك یەكگرتویی، ڕێزدانان و هاوئاهەنگی لەگەڵ یەكدی دەخوازێ.
ئێمە خوازیارین هەر جۆرە پێكدادانێك بە خێرایی بوەستێندرێ و دیالۆگ و یەكتر قبوڵ كردن ببێتە بنەما بۆ چارەسەری كێشەكان.
كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان
٤ مارسی ٢٠١٧