بەداخەوە رۆژی پێنجشەممەی رابردوو كاك سیروس مسباح بابامیری، برای خۆشەویستی هاوڕێ ئەمیر مسباح، ماڵئاوایی لە ژیان كرد.
كاك سیروس پاش ماوەیەك بەربەرەكانێ لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنجە، ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 19ی رەشەمە ماڵئاوایی لە ژیان كرد.
بەم بۆنەوە لەلایەن هەموو ریزەكانی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستانەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی هاوڕێ ئەمیر مسباحو هەموو بنەماڵەی بەڕێزی مسباحو خانەوادەو كەسوكاریان دەكەینو هیوادارین ئەمە دوا خەمی ژیانیان بێت.
كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان