بۆ پشتیوانی لە خەڵکی وەزاڵەهاتووی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دژی ڕژیمی کۆنەپەرەستی کۆماری ئیسلامی ئێران و شەرمەزار کردنی تاۆانەکانی ڕژیم، بۆ جاری دووهەم لە وڵاتی بریتانیا لە بەردەم باڵوێزخانهی کۆماری ئێسڵامی ئێران خۆپێشاندانێکی بەرفراوان بەڕێوە چوو.
ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی 23/11/2019 بۆ پشتیوانی لە خۆپێشاندانەکان و خەڵکی وەزاڵەهاتوو و خرۆشاوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ، خۆپێشاندانێک لە لایەن ناوەندی هاوکاری حزبەکانی کوردستانی ئێران بۆ مەحکوم کردنی تاوانەکانی ڕژیمی ئێسلامی ئێران بە ڕێوە چوو.
خۆپێشاندانەکە بە سرودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب و خولەکێک بێدەنگی بۆ شەهیدانی ئەم دواییانەی ڕۆژهەلاتی کوردستان و هەموو شەهیدانی ڕزگاری کورد و کوردستان دەستی پێکرد
.دواتر لە لەیەن کەیوان رەسولی پەیامی ناوەندی هاوکاری و حافز عەرەب پەیامی (همبستگی برای دمکراسی در ایران) و پەیامی چەن خۆپێشاندەرێک بۆ خۆپێشاندەران خوێندرایەوە و دواتر بە سرودی ئەی شەهیدان و دروشمی مەرگ و نەمان بۆ ڕژیمی ئاخوندی و سەدان دروشمی تر بە کوردی و فارسی و ئینگلیسی پاش ۲ کاتژمێری کۆتایی هات.