رۆژی سێ شەممە ڕێكه‌وتی ٨ی ئۆکتۆبری ٢٠١٩ی زاینیی، بە سەرپەرشتیاری بەرێز کاک عەبدوڵلا مۆهتەدی سکرتێری كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران، كۆبوونەوەی شاندی باڵای ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران به به‌شداری نه‌فه‌راتی یه‌كه‌می هه‌ر٤ حیزبه‌كه بەڕێوە چوو.
لە دانیشتنەكەدا چەندین باس و تەوەری گرنگی سیاسی پێوه‌ندیدار به ناوچەكە بە گشتی و ئێران بە تایبەتی گفت و گۆی لە سەر كرا و وێڕای ئاڵوگۆڕی بیروڕا بەشداربووان هەڵوێست و بۆچوونی خۆیان بە ئاگاداری یەكتر گەیاند.
دوایین پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه و ئێران ته‌وه‌ره‌ی سه‌ره‌كی دانیشتنه‌كه بوون كه به وردی ڕاوێژ و ئاڵووگۆری بیر و ڕایان له‌سه‌ر كرا. په‌ره‌دان به كاره‌كانی ناوه‌ندی هاوكاری و پرۆژه هاوبه‌شه‌كان به‌شێكی دیكه له ئاجێندای كۆبوونه‌وه‌كه بوون، له‌و به‌شه‌شدا به‌شداربووان ئاڵووگۆری بیر و ڕایان كرد و بڕیار درا گرینگی زیاتر به‌و بواره بدرێت و پێشنیار بۆ كاره‌كانی داهاتوو بو وردی كاریان له‌سه‌ر بكرێت.
سه‌ره‌نجام له كه‌ش وهه‌وایه‌كی دۆستانه و لێك تێگه‌ییشتن له‌مه‌ر پرسه هاوبه‌شه‌كان، كۆبوونه‌وه‌كه كۆتایی هات و میوانه‌كان له لایه‌ن هه‌یئه‌تی خانه‌خوێوه به‌ڕێ كران.
ناوه‌ندی هاوكاری حیزبه‌كانی كوردستانی ئێران
٨ی ئۆكتۆبری ٢٠١٩