پاش شۆڕشی كۆمه‌ڵانی ئێران، له كۆتایی ساڵی 57، كۆمه‌ڵه وه‌ك هێزێكی نوێ به گوڕوتینێكی بێوێنه‌وه كه‌وته گۆڕه‌پانی خه‌باتی سیاسیی جه‌ماوه‌ری له سه‌رده‌مێكی مێژوویی‌و له هه‌لێكی له‌بار بۆ بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی له كوردستانی ئێران. به‌خێراییه‌كی به‌رچاو بوو به هێزێكی سه‌ره‌كی. سیاسهتو قسه‌و حوزوورێكی تازه‌ی هێنا ناو خه‌باتی سیاسی_جه‌ماوه‌ری له كوردستان. خه‌باتی سیاسی له ئاستێكی به‌ریندا برده ناو بنهماڵهكانو خستیه ناو هه‌موو كۆڕ‌و كۆمه‌ڵێك كه به‌هۆی دیكتاتۆریی پاشایه‌تی له چاره‌نووسی سیاسیی خۆیان بێبه‌ش كرابوون. به‌ڵام كۆمه‌ڵه وه‌ك حیزبێكی چه‌پ هه‌موو نیشانه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی حیزبێكی چه‌پی له‌خۆ گرتبوو. هه‌م ده‌بوو بتوانێ له باری ئایدۆلۆژی‌و فیكریه‌وه وڵامی خۆی به گۆڕانكاریهكانو مه‌سه‌له كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بداته‌وه، هه‌م وه‌ك هێزێكی ناوچه‌یی به‌شدار له بزووتنه‌وه‌یه‌كی هه‌مه لایه‌نه‌و رزگاریخوازانه‌و جه‌ماوه‌ری، ئه‌ركی خۆی به‌ڕێوه ببات. هه‌ربۆیه هه‌ر له سه‌ره‌تای هاتنه سه‌ركاری كۆماری ئیسلامی‌و ئه‌و بزووتنه‌وه جه‌ماوه‌ریه‌ی كه له كوردستان په‌یدا بوو، كۆمه‌ڵه هه‌میشه له به‌رده‌م گه‌لێك پرسیار‌و له به‌رده‌م چاوه‌ڕوانیی هه‌مه لایه‌نه‌دا بوو.
ره‌وتی گۆڕانكاریه‌كانی ناو كۆمه‌ڵه، كۆنگره‌ی دووهه‌می كۆمه‌ڵه له به‌هاری ساڵی 60، پاشان پێكهێنانی حیزبی كۆمۆنیست له‌گه‌ڵ گرووپێكی نهناسراوو ناشۆڕشگێڕ، كۆمه‌ڵه‌ی له گۆڕانكاریه‌كانی كوردستان‌و بزاڤه رزگاریخوازه‌كه‌ی تا راده‌یه‌ك دوور خسته‌وه. ئه‌وه‌ی ئه‌م دوورخستنه‌وه‌یه‌ی داده‌پۆشی، قارهمانیو خوڵقاندنی گه‌لێك حه‌ماسه‌ی پڕ له سه‌روه‌ری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌و خه‌باتی جهماوهریو خۆڕاگریی ئهندامانو لایه‌نگرانی له زیندانه‌كان بوو كه نه‌یده‌هێشت ئاكام‌و ئاسه‌واری كۆنگره‌ی 2و پێكهێنانی حیزبی كۆمۆنیست خێراتر ره‌نگ بداته‌وه.
كۆمه‌ڵه به‌و ئاقاره‌دا رۆیشت‌و گه‌لێك قهیرانو ناكۆكی‌و دابڕان‌و لێكترازانی هێزه‌كه‌ی به‌شوێنه‌وه بوو. ره‌چاوكردنی سیاسه‌ته‌كانی كۆنگره‌ی 2و حیزبی كۆمۆنیست، شوێنه‌واری وه‌های به‌جێهێشتووه كه ته‌نیا به له‌پێش گرتنی سیاسهتو رێبازێكی نوێ‌و شه‌فاف، ئه‌زموونی كۆمه‌ڵه ده‌توانێ له خه‌باتی ئازادیخوازانه‌ی كوردستاندا درێژه به بوونی خۆی بدا‌و هه‌م ئه‌م خه‌باته به‌ره‌و پێش به‌رێت.
دابڕانی ئه‌مجاره‌ی كۆمه‌ڵه كه ته‌نیا چه‌ند ساڵ بوو له حیزبی كۆمۆنیست جیا ببووه‌وه‌و توانیبووی به‌خێراییه‌كی به‌رچاو قه‌ره‌بووی دابڕانه‌كه‌ی ساڵانی رابردووی ناو حیزبی كۆمۆنیست بكاته‌وه، نیشانی‌دا كه هێشتا كۆمه‌ڵه پێویستیی به پێداچوونه‌وه‌یه‌كی ره‌خنه‌گرانه‌و شه‌فاف له رابردوو هه‌یه‌و بۆ داهاتووی كاریشی له كوردستان پێویستیی به له‌پێش گرتنی رێبازێكی نوێ وه‌ك ره‌وتێكی چه‌پی سۆسیالیستی له كوردستان هه‌یه كه ده‌بێ بتوانێ هه‌م ئه‌ركه سۆسیالیستیه‌كانی به‌ره‌و پێش بهرێتو هه‌م له بزاڤی نه‌ته‌وایه‌تی له كوردستانی ئێران له‌كاتێكدا زۆر زیاتر له سه‌رده‌می راپه‌ڕینی ساڵی 57 هه‌لی بۆ ره‌خساوه، پێگه‌یه‌كی به‌هێز له رێبه‌رایه‌تیی بزووتنه‌وه بۆخۆی ده‌سته‌به‌ر بكات.
ته‌نانه‌ت كاری ئه‌م ماوه‌یه‌ی ئێمه‌ش نیشانی‌دا كه ئێمه ده‌بێ راشكاوانهترو شه‌فافتر به‌و رابردووه‌دا بچینه‌وه كه هۆی قه‌یرانگه‌لێكی بنه‌ڕه‌تی بوون له كۆمه‌ڵه. له بواری كاری ره‌هبه‌ریی كۆمه‌ڵه، كاری رێكخستن له شاره‌كان، له بواری كاری ماڵی‌و دارایی له كۆمه‌ڵه، په‌یوه‌ندیی ره‌هبه‌ریی كۆمه‌ڵه له‌گه‌ڵ كادر‌و ئه‌ندامان، پێكهاته‌ی رههبهریو رێكخراوه‌یی، په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ حیزبه كوردستانیه‌كان، چالاكیی له بواری دۆخی كورد له رۆژهه‌ڵاتی ناوهڕاستو گه‌لێك بواری دیكه‌ی كاری كۆمه‌ڵه، پێویستیی به شهفافیهتو ره‌چاو كردنی رێبازێكی به ته‌واوی تازه هه‌یه.
له كێشه‌كانی ئه‌مجاره‌ی ناو كۆمه‌ڵه‌دا هه‌ركات باسی پێداچوونه‌وه‌ی ره‌خنه‌گرانه‌مان ده‌كرد، باڵی پاوانخوازی ناو كۆمه‌ڵه بۆ قه‌تیس كردنی هه‌ر بیرۆكه‌یه‌كی گۆڕانخوازی، هاواری چه‌واشه‌كردنی مێژووی كۆمه‌ڵه‌ی ده‌كرد. به‌ڵام زۆر روونه كه پێداچوونه‌وه‌یه‌كی ره‌خنه‌گرانه به هیچ جۆرێك ناتوانێ گه‌لێك ئه‌زموونی پڕ بایه‌خ كه كۆمه‌ڵه له كوردستان تۆماری كردووه، بسڕێته‌وه.
چالاكوانانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی كۆمه‌ڵه ده‌بێ به جهسارهتو بڕوابه‌خۆ به رابردوویاندا بچنه‌وه‌و به خوێندنه‌وه‌یه‌كی نوێ بۆ گۆڕانكاریه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌و به ده‌رس وه‌رگرتن له شكسته‌كان‌و هه‌ڵه‌كانی رابردوو، ئه‌زموونی كۆمه‌ڵه ده‌وڵه‌مه‌ند بكهنو له ئه‌مڕۆو سبه‌ی كوردستاندا بیكه‌نه خاوه‌ن پێگه‌یه‌كی پڕ له سهرهوهریو پڕ له تێكۆشان‌و پڕ له زانست.
كۆنگره‌ی داهاتوو ده‌بێ بتوانێ كۆمهَله به‌ره‌و ئه‌م ئاقاره ببات‌و گه‌شبینی به داهاتووو بڕوا به رێبازی كۆمه‌ڵه جارێكی دیكه له سه‌راسه‌ری كوردستاندا زیندوو بكاته‌وه.