رۆژی 21ی جولای كۆنفرانسی ساڵانەی ئەندامی كۆمەڵە لەكۆمیتەی نۆروێژ بەڕێوەچوو.
كۆبوونەوەكە كە بە راگرتنی چەند ساتێك بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە یادی هاوڕێیانی گیانبەختكردوی كۆمەڵە دەستی پێكرد، چالاكییەكانی دەورەی پێشووی كۆمیتەی نۆروێژ خرایە بەر باسو لێكۆڵینەوەو پاش تاوتوێیەكی دۆخی ئێستاو دیاریكردنی ئەركەكانی ئەم دەورەیەی ئەندامانی كۆمەڵە، هەڵبژاردن بۆ كۆمیتەی نوێی نۆروێژكرا.
بەم جۆرە هەریەك لە هاوڕێیان: ئازاد سەڵەواتی، كاوە كەریمی، دڵشاد دەشتی، بێهنام نادریو شەیدا سوڵتانی وەك ئەندامی نوێی كۆمیتەی نۆروێژ هەڵبژێَردران.
لەكۆبوونەوەكەدا هەریەك لە هاوڕێیان: رەزا لوتفی بە شێوەی حوزوریو، عوسمان خەلیلیو خەلیل دەشتی لەلایەن كۆمیسیۆنی دەرەوەی وڵات لە رێگەی سكایپەوە بەشدارییان كرد.