ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی۲۱ی نوامبری ۲٠۱۹
لە سەر بانگەوازی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردوستانی ئێران کۆمەڵێک لە کوردەکانی سوئێد
بە مەبەستی پشتیوانی لە خۆپێشاندانەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردوستان لە شاری ستوکهوڵم و بەردەم پاڕڵمانی سوئێد کۆ بوونەوە
سەرەتای ئەو ڕێورەسمە بە سرودی نەتەوەیی ئەی رەقیب و خولەکێک بێ دەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کوردوستان دەستی پێ کرد
پاشان بە نوێنەرایەتی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردوستانی ئێران بە خێرهاتنی بەشدار بوان کرا.
پەیامی ناوەندی هاوکاری بە زمانی کوردی و سوئێدی لە لایەن ئارێز محەمەدی و ماندانا کاکایی خوێندرایەوە
دواتر دەگەڵ نێو ئاخنی سرودی شورشگێری
توماس هاممار برگ یەکێک لە ڕێبەرانی سوسیال دێموکراتەکان و لە دۆستانی نزیکی گەلی کورد و دوکتور عەبدولرحمان قاسملوو چند وتەیەکی پێشکەش کرد و وێڕای یاد کردنەوەی دوکتور قاسملوو خۆپێشاندەرانی هان دا کە لە سەر ویستەکانیان سور بن و پشتیوان خۆی لە گەلی کورد و خەباتی ڕەوای دوپات کردەوە.
پاشان قادر کاسیرگا ئەندامی پاڕڵمانی سوئێد لە حیزبی دەسەڵاتداری سوسیال دێموکڕات بە هەمان شێوە پشتیوانی خۆی لە خەڵکی ڕۆژهەڵات و ئێران دوپات کردوە
،
پارچە شیعرێک لە لایەن عەلی دانش خوێندرایەوە
پاشان ڕێبەری حیزی چەپی سوئێد یوناس خۆستدت خۆی بەشداری ڕێورەسمەکە بوو و چەند وتەیەکی پێشکەشی بەشدار بوان کرد.
دوای ئەو فردریک ماڵم دۆستی نزیکی گەلی کورد و ئەندامی پاڕڵمانی سوئێد لە حیزبی لیبراڵەکان بەشدار بوو و وتەکانی خۆی لە پشتیوانی لەو حەرەکەتانە پێشکەش کرد.
لە نێو خۆپێشاندانەکەدا وەڤدێک بە نوێنەرایەتی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردوستانی ئێران و کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدرال سەردانی وەزارەتی دەرەوەی سوئێدیان کرد و داوانامەیەکیان پێشکەشی ئەو وەزارەتە کرد کە لەو دا وێڕای داوای پشتیوانی دەوڵەتی سوئێد لە خۆپێشاندەران و داواکانیان، هاوکات داوا کرابوو کە گوشار بخەنە سەر ڕەژیمی ئێران کە کوشتاری خەڵکی بێتاوانی ئێران و کوردوستان ڕابگرێ.
ئەو ڕیورەسمە کاتژمێر یەک و نیو کۆتایی پێ هات.
ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردوستانی ئێران سوئێد