ڕۆژی شەممە ڕێكەوتی ۲۳ ی نوامبری ۲۰۱۹ لە لایەن ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە وڵاتی ئاڵمان لە شاری کۆڵن بە بەشداری کۆمەڵێکی بەرچاو لە کوردانی تاراوگە خۆپیشاندانێک بۆ پشتگیری و هاودەنگی لەگەڵ ڕاپەڕینی جەماوەریی ئەم دواییانەی خەڵکی کوردستان و ئێران بەڕێوە چوو کە بەم شێوازە دەستی پێکرد:
سەرەتا لەلایەن هاوڕێ سۆهەیلا بابەک بەخێراهاتنی بەشداربووان کرا و پاشان بەسروودی نەتەوایەتیی ئەی ڕەقیب دەستی پێ کرد و دواتر یەک خولەک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ڕێگایی ئازادی کوردستان بەتایبەت شەهیدانی ڕاپەڕینی ئەم دواییانەی ئێران و کوردستان ڕاگیرا.
پاشان بەیاننامەی ناوەندی هاوکاری بە چوار زمانی کوردی و فارسی و ئاڵمانی و ئینگلیزی لە لایەن هاوڕێیان ئیدریس کولاهدووزی و ڕۆژان حوسێنی و نارین و لانیا ڕەسووڵی خوێندرایەوە.
دواتر بەڕێز سوڵتان گوڵاوی بە زمانی ئاڵمانی وتارێكی پێشكەش كرد كە لە وتارەكای دا هەموو ئەو هۆكارانە كە لە بواری سیاسی ، ئاببووری و كۆمەڵایەتی بوونەتە هۆكاری نێزاری و ڕاپەرینی گەلانی ئێران دژ بە كۆماڕی ئیسلامی خستە بەر چاو كە بوونەتە
لە بەشێكی دیكەی خۆپێشاندانەكەدا ویست وداخۆازیكانی ئاكسێونەكە ڕوو بە كۆمەڵگای ئاڵمان بەم شێوەی خوارەوە بەرز كراوە
یەك : حكومەتی ئاڵمان نابێت لە ئاست ئەو جینایەتانەی کۆماری ئیسلامی بێ هەڵویست بێ. ئێمە داواکارین لە هەر رێگایەکەوە کە بۆتان دەگونجێ لە هەمبەر ئەو کردەوانەی کۆماری ئیسلامی ناڕەزایەتی دەرببڕن و لە یەکەم هەنگاو دا هێرش و كوشتنی بەسەدان كەس لە خۆپێشاندەرانی ئەم دوایانەی ئێران مەحكووم بكەن
دوو: ئێمە داواكارین كە پشتیوانی لە داخوزەكانی گەلانی ئێران بكەن
سێ: – هەرچی زووتر سەرجەم بەندکراوە سیاسی- عەقیدەتییەکان بە تایبەت دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی چەند رۆژی رابردوو بە بێ سزا و بێ شەرت و مەرج ئازاد بکات.
لە كۆتایی دا بەرنامەکە بە درووشم دان و چەند سروودی نەتەوەیی و شۆڕشگێڕانە لە لایەن هونەرمەندان بەکر لەگز و ڕافا پێشکەش کرا و کۆتایی بە خۆپیشاندانەکە هات.
ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران
ئاڵمان -كۆڵن