رۆژی شەممە ڕێکەوتی ۲۹/۰۲/۲۰ سمینارێکی سیاسی بە بۆنەی ۲٦ی ڕێبەندان ڕۆژی کۆمەڵە بە بەشداری نوێنەرانی حێزبە سیاسیەکان، خەڵکی ڕۆشنبیر و سیاسی و هاوڕێیانی کۆمەڵە لە ئۆسلۆ- وڵاتی نۆروێژ بەڕێوەچوو.
وەکوو هەموو ڕێوڕەسمەکانیتر، ڕێوڕەسمەکەمان بە سرودی ڕەسمی کۆمەڵە سرودی بانگەواز دەستی پێکرد. دواتر بۆ ڕێز گرتن لە خەبات و تێکۆشانی سەرجەم گیان بەختکردووانی کۆمەڵە ساتێک بە بێ دەنگی ڕاوستاین.
بێدەنگیەکە بە پارچە شێعرێک کۆتایی پێ هات. وێڕای برووسکە و چەندین چەپکە گووڵ لە لایەن حێزبە سیاسیە کانەوە، پەیامی پیرۆزبایی کۆمیتەی گشتی حێزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران لە نۆروێژ لە لایەن پێشکەشکار و بەڕێوەبەری سمینارەکە هاوڕێ “فروغ رەسوڵپوور” خوێندرایەوە.
پاشان سمینارەکە کە پێکهاتبوو لە دوو بەشی، پێشکەش کردنی باسەکانی پانێلگێران و پرسیار و تێبینی بەشداربووان دەستی پێکرد.
پانێلگێرانی سمینارەکە بەڕێزان ئامید شەریفی “چالاکی سیاسی”، مەریوان هەڵەبچەیی “رەخنەگر و تووێژەری ئاێینی” وە ڕەزا کەعبی ” جێگری سکرتێری گشتی کۆمەڵە” بوون کە بابەتەکانیان بریتی بوو لە
” جوڵانەوەی ڕزگاریخوازی کوردی و چەند سرنجێکی ڕەخنەگرانە” لە لایەن بەڕێز ئامێد شەریفی.
“پەنجاهمین ساڵی کۆمەڵە و هەل و مەرجی سیاسی و ئەرکەکانی داهاتوومان” لە لایەن بەڕێز ڕەزا کەعبی.
“نەقشەی سیای کوردستان و گرفتی تێکۆشانی کورد” لە لایەن بەڕێز مەریوان هەڵەبچەیی.
دوای بەشی یەکەمی سمینارەکە وچانێکی کورتمان وەر گرت.
دوابەدوای وچانەکە بە پرسیار و تێبینی بەڕێزانی بەشداربوو لە سمینارەکە، بەشی دووهەمی سمینارەکە دەستی پێکرد.
بە روونکردنەوە و وڵامدانەوە لە لایەن هەر سێ پانێلگێڕەکە ڕوو بە بەشداربووان، سمینارەکە کۆتایی پێهات.