بە بەشداری ژمارەیەك لە ئەندامانی سەركردایەتیو كادرو ئەندامانو پێشمەرگەكانی كۆمەڵەی زەحمەتكێشان رێوڕەسمێك بۆ رێزلێنان لە یادی ئازیزی هاوڕێیانی گیانبەختكردووی كارەستای شیمیایی بارانی ئۆردوگاكانی كۆمەڵە لە بۆتێ گیرا.
سەرەتای رێوڕەسمەكە کە رۆژی ١٤ی مانگی مەی 2019 لەسەر مەزاری هاوڕێیانی گیانبەختکردوی کارەساتی بۆمبارانی شیمایی بۆتێ بەڕێوەچوو. بە سرودی بانگەواز سرودی رەسمیی كۆمەڵەو ساتێك بێدەنگی بۆ گیانی ئازیزی هەموو گیانبەختكردوانی كۆمەڵە دەستی پێكرد.
پاشان هاوڕێ عومەر ئێلخانیزادە، سكرتێری گشتیی كۆمەڵە لەمبارەوە قسەوباسێكی پێشكەش كرد.
لەرێوڕەسمەكەدا چەندین هۆنراوە بۆ بیرەوەریی و یادی ئەو قارەمانانە پێشكەش كراو هەموو بەشداربووان سەری رێزو نەوازشیان لەسەر مەزاری هاوڕێیانی گیانبەختكردوو دانەواند.