ئەمرۆ ١٩ی مانگی رێبەندان ،ساڵرۆژی رووداوی “سیاکەل”ە. سیاکەل بۆ بزووتنەوەی چەپ و سوسیالیستی ئێران خاڵی وەرچەرخانێکی مێژوویی بوو بۆ چوونە ناو قۆناغێکی نوێی خەبات کە لەژێر کاریگەری ئاڵوگۆرەکانی کۆمەڵگای ئێران ، رۆژهەڵاتی ناوەراست و بزووتنەوەی جیهانیی سوسیالیستی دابوو.
لاپەرەیەکیتر لە مێژووی چەپ لە ئێراندا هەڵدرایەوە. قۆناغێکی نوێی خەبات لەدژی دیکتاتۆری وسەرەرۆیی دەستی پێکرد و، زەنگی کۆتایی ئۆپۆزیسیۆنی کلاسیک وسوننەتی ئێران لێدرا.
سەرەرای شکست و بە لارێداچوونەکانی، بەڵام مێژووی بزووتنەوەی چریکەفیداییەکان بەشێکی جیانەکراوەیە لە مێژووی پر لە شانازی و سەروەریی بزووتنەوەی چەپ و سوسیالیستی ئێران.
ناوی قارەمانەکانی سیاکەل و جووڵانەوەی فیداییەکان ،وەبیر هێنەرەوەی نیو سەدە خەباتی خوێناوی لە نێو شەقامی شارەکان و گۆرەپان و ریزی خۆپیشاندانەکان و خۆراگریی کەم وێنە لە نێو سیاچاڵ و ئەشکەنجەگاکانە و،بۆ هەمیشە ناوی ئازیزیان لە ترۆپکی بەرزی سەرکەوتن وخۆراگری دەدرەوشیتەوە.
وێنەکان:
ئەندامانی سازمانی چریکە فیداییەکانی خەڵکی ئێران بێجگە لە دوو کەسیان کە لە “سیاکەل ” گیانیان بەختکردبوو،دەستبەسەرو ئێعدام کران