وەفدێکی کۆمیتەی دانمارکی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، لە شاری ئارهوس لە دانمارک بەشداریی لە مەراسیمی ساڵیادی بۆمبارانی شیمیایی هەڵەبجە و یادی راپەڕینەکەی قامیشلۆ کرد.
یادەکە لەلایەن کۆمیتەی هاوکاریی حیزبە کوردستانییەکان رێک خرابوو و تێیدا یادی قوربانیانی هەڵەبجە و هەروەها شەهیدانی راپەڕینەکەی قامیشلۆ بەرز راگیرا.
وەفدی کۆمەڵە لە یادەکەدا پەیامێکی پێشکەش بە رێ و رەسمەکە کرد و تێیدا تەئکیدی لە پاراستن و پتەو کردنی یەکڕیزیی هێز و لایەنەکانی کوردستان کردەوە بۆ سەرخستنی بزووتنەوەی رزگاریخوازانەی کوردستان.