لە ماوەی یەک مانگی رابردوودا ئیدارەی بەرێوەبردنی سزا سەپێندراوەکانی دەزگای قەزایی رژیمی ئیسلامی ،سزای لە سێدارەدانی زیاتر لە ١٦ کەسی بەرێوە بردووە کە لە ژێرناوی جۆراوجۆری کوشتنی بە ئەنقەست و بازەرگانیکردن بە مادەی هۆشبەرەوە ئەو سزایەیان بەسەردا سەپابوو.
ئەو شەپۆلی ئێعدامکردنانە لە بەلووچستان کە هاوکاتە لەگەڵ رەشبگیرییە گۆماناوییەکانی کوردستان، بووەتەی مایەی نارەزایەتی و کاردانەوەی چالاکان و کەسایەتییە سیاسی و مەدەنییەکانی بەلووچ.لەم پەیوەندییەدا ژمارەیەک لە کاسایەتییە سیاسیەکان و هەڵسووراوانی مەدەنی بەلووچ لە بەیاننامەیەکدا وێرای ئەوەیکە خوازیاری راگرتنی دەست بەجێی ئەو شەپۆلی لە سێدارەدانانەن،رادەگەیەنن کە زۆربەی لە سێدارەدراوەکان هەڵسووراو و چالاکی سیاسی و مەدنی بەلووچن کە دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی بە مەبەستی چاوترسێنکردنی خەڵک و کۆنترۆڵکردنی جووڵانەوەی سیاسی و مەدەنی لە بەلووچستان،بە تۆمەتی ناراست و هەڵبەستراوی بازەرگانیکردن بە مادەی هۆشبەرەوە دەستی کردووە بە قەڵاچۆکردن و لەناو بردنیان.
لەو بەیاننامەیەدا ئاماژە بەوە کراوە کە زۆربەی ئەو هەڵسووراوە دەستبەسەرکراوانە لە ژێر ئازار وئەشکەنجەدا ناچار بە دانپێدانان و وەئەستۆگرتنی تۆمەتی نارەوا و هەڵبەستراو کراون.