له كۆبوونه‌وه‌ی پێنج لایه‌نی سیاسی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه ئه‌مرۆ به‌ڕێوه‌چوو بڕیار له‌سه‌ر پێكهێنانی “ناوه‌ندی هاوكاری حیزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان” درا.
ئه‌مرۆ 30 به‌فرانباری 1396، 20ی ژانویه‌ی 2018، پێنج حیزبی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان (كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان، حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، حیزبی دیموكراتی كوردستان، سازمانی خه‌باتی كوردستان، كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان) له ناوه‌ندی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان كۆبوونه‌وه‌و پاش چه‌ند كاتژمێرێك گفتوگۆ، بڕیاریاندا له‌سه‌ر پێكهێنانی كومیته‌یه‌كی هاوكاری به‌ناوی “ناوه‌ندی هاوكاری حیزبه‌كانی كوردستانی ئێران”و ناوه‌نده‌كه‌ش له‌ئه‌مڕۆوه به‌فه‌رمی ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مرۆدا پاش ئه‌وه‌ی رێكه‌وتنی سه‌ره‌تایی له‌سه‌ر ناوی ناوه‌نده‌كه كرا، گفتوگۆیه‌كی چڕ‌وپڕ له‌سه‌ر پره‌نسیپه‌كانی به‌شداریی حیزبه‌كانی له ناوه‌نده‌كه‌دا كرا كه سه‌ره‌كیترین خاڵه‌كانی بڕوابوون به روخانی كۆماری ئیسلامی‌و ئێرانێكی دیموكراتیك، فیدراڵ‌و سیكۆلاره كه تێدا مافه نه‌ته‌وایه‌تییه‌كان له‌وانه مافه‌كانی گه‌لی كورد تێیدا ره‌چاو بكرێت.
هه‌روه‌ها قسه له‌سه‌ر كار‌و ئه‌ركه‌كانی “ناوه‌ندی هاوكاریی حیزبه‌كانی كوردستانی ئێران” كرا كه له چه‌ندین خاڵدا خۆی ده‌بینێته‌وه: له‌وانه‌و سه‌ره‌كیترین ئه‌ركی سازدانی گفتوگۆ‌و دیالۆگ‌و ئاماده‌كارییه بۆ پێكهێنانی ئیئتیلاف، به‌ره یان چه‌ترێكی هاوبهشو درێژخایه‌ن بۆ حیزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له ماوه‌یه‌كی زه‌مه‌نی دیاریكراودا، كه له كۆبوونه‌وه‌كانی داهاتوودا قسه‌و باسی زیاتری له‌سه‌ر ده‌كرێت.
ئه‌ركه‌كانی دیكه‌ی ناوه‌نده‌كه بریتی ده‌بێت له دانانی میكانیزمێك بۆ كۆبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامی لایه‌نه‌كان‌و په‌یوه‌ندیی سیستماتیكی نێوان ئه‌ندامانی “ناوه‌ند”هكه. هه‌روه‌ها قسه‌وباسێك له‌سه‌ر به‌شداری حیزب‌و لایه‌نه سیاسییه‌كانی دیكه له‌و ناوه‌نده‌دا كرا‌و قسه‌ی زیاتر بۆ كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوو دانرا.
یه‌كێكی دیكه له كاره‌كانی “ناوه‌ندی هاوكاری حیزبه‌كانی كوردستانی ئێران” هه‌ڵوێست وه‌رگرتن له‌سه‌ر رووداو‌و پێشهاته‌كان‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی راگه‌یاندنی هاوبهشو قسه‌و لێدوان بۆ میدیاكانه.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مرۆدا ئه‌جێندای كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوو دیاریكرا كه خۆی له چه‌ند خاڵ ده‌بینێته‌وه‌و له‌كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوودا قسه‌و باسیان له‌سه‌ر ده‌كرێت.