لە درێژەی چالاکییەکانی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران لە نۆڕوێژ و خۆپێشاندانی رێکەوتی ١٧ی سپتامبری ٢٠٢١ بۆ گەیاندنی نامەی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران، ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی٢٣ی سێپتامبری ٢٠٢١ی زایینی كاتژمێر ١١ی بەیانی بەڕێزان ” ئیسماعیل عەلیپور” ، “فرووغ ڕەسوڵپوور” بە نوێنەرایەتی کۆمیتەکانی ناوەندی ھاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران لە نۆروێژ، سەردانی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتی نۆڕوێژیان لە “ئۆسڵۆ” کرد و چاویان بە بەرپرسی مەلەفی مافی مرۆڤ ئاننە کاری ویگدیس شێلسێت
” لە ئێران و عێراق کەوت، لەو چاو پێکەوتنە دا وێڕای تەحویل دانی ڕاگەیاندراوی ناوەندی ھاوکاریی کە وەرگێڕدرابوو بۆ سەر زمانی نۆڕوێژی، باس لە پێشێلكردن مافی مرۆڤ و بەتایبەتی كەمینە نەتەوەییەکانی دیكەی ئێران كرا و ھاوکات باسی هێرشی ناڕەوای ئێران بۆ سەر خاکی ھەرێمی کوردستان و بنکەکانی حیزبەکانی کوردستان ئێران لە نێو خاکی عێراق کرا و لەو بارەوە بەرچاو ڕوونی پێویست خرایە ڕوو.
جێگای ئاماژەیە لە لایەن نوێنەرانی وەزارەتی دەرەوەی نۆڕوێژ زۆر بە گەرمی پێشوازی لە نوێنەرانی ناوەندی ھاوکاریی کرا و هیوایان خواست بۆ پەیوەندی زیاتر و هەروەها پێزانینی خۆیان دەربڕی بۆ دانی ئەو زانیارییانە و بەڵێنیشیان دا كە ئەو پەیامانە بگەیەنن بە شوێنی مەبەست و پەیوەندی دار
ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران- نۆروێژ