یەكەم چاوپێكەوتنی رۆژنامەوانی هاوڕێ عومەری ئیلخانیزادە پاش دەست بەكاربوونی رەوتی ریفۆرمی كۆمەڵە
دیمانه‌ی: خالید محه‌مه‌دزاده
رۆژی 14/4/2007 ره‌وتی رێفۆرمی ناو كۆمه‌له به ده‌ركردنی به‌یاننامه‌یه‌ك، خوی راگهیاندو هاوكات عومه‌ری ئیلخانی زاده به‌رپرسیاره‌تییه‌كه‌ی به ئه‌ستۆ گرت. ئیلخانی زاده كه به كه‌سی دووهه‌می ناو كۆمه‌له ده‌ناسرێ، له یه‌كه‌م چاوپێكه‌وتنی رۆژنامه‌وانی وێرای پێداگری خوی‌و هاورێكانی سه‌باره‌ت به رێفۆرمی جیددی له ناو كۆمه‌له هاوكات ره‌خنه له رێبه‌رایه‌تی كۆمه‌له ده‌گرێ كه حیزبه‌كه‌ی به‌ره‌و لاوازی بردوه‌و له هه‌مان كات دا تاوانباریان ده‌كا به گرتنه به‌ری “سیاسه‌تی حهزفو سرسینهوه” له به‌رامبه‌ر رێفۆرمخوازان‌و ره‌خنه‌گرانی ناو كۆمه‌له. ئه‌وه‌ی ده‌یخوێنیته‌وه یه‌كه‌م چاوپێكه‌وتنی رۆژنامه‌وانی عومه‌ر ئیلخانی زاده دوای ده‌ست به كار بوونی ره‌وتی رێفۆرمێ ئه‌و پارته‌یه كه سه‌رنجتان بۆی راده‌كێشم:
خالید: به‌رێز ئیلخانی زاده سپاس له بهشداریتانو وه‌ك یه‌كه‌م پرسیار لێت ده‌پرسم كه چ پێویست به بلاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م نامه‌یه ده‌كات؟ ئه‌و نامه‌یه كه سه‌باره‌ت به رێفۆرم له كۆمه‌له، له ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌له‌دا بلاوتان كرده‌وه، نه‌ده‌كرا له ناو خوی ته‌شكیلاتی كۆمه‌له ئه‌و كێشانه‌تان باس بكردایه؟
ئیلخانی زاده: پیشه‌كی سپاسی تو ده‌كه‌م كاك خالید! ئێمه له ناو خوی ته‌شكیلات به وردی ئه‌و مه‌سه‌لانه‌مان باس كردبوو. ته‌قریبه‌ن من شتێكی وه‌ك ئه‌و نامه‌یه‌م پیشكه‌ش كردبوو به كونگره‌ی 11و وه‌ك سه‌نه‌دێك به كونگره درا. زۆریش پێشوازی لێ كرا. به‌لام ئه‌وه‌ی كه ئێمه بۆ ئه‌و نوسراوه‌مان بلاومان كرده‌وه؟ ده‌بێ بڵێم هێندێك چه‌واشه‌كاری بوو كه جاری وابوو له ده‌ره‌وه‌ی خۆمان‌و جاری واش هه‌بوو له ناو خومان بوو سه‌باره‌ت به قسه‌كانی ئێمه. هه‌ر كه‌س جۆرێك ته‌فسیری ده‌كرد. ئه‌وه هۆیه‌ك بوو كه ئێمه ده‌بوو قسه‌ی خۆمان فۆرموله و به زمانی خۆ بیڵێن. دووهه‌م شت كه پێویست بوو ئێمه له‌و باره‌یه‌وه روو به ده‌ره‌وه قسه بكه‌ین، شێوه‌یه‌ك له كار‌و جۆرێك ههلسووكهوت بوو كه ره‌وتی زال به سه‌ر كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌له، دوای كونگره 11 ده‌ستی پێ كردبوو. ئه‌ویش به سیاسه‌تی پالپێوهنانو گوشارخستنه سه ركادرهكان و حهزفو سرینه‌وه. له راستی دا ئه‌و هاورێیانه خۆیان پێیان وابوو ئه‌وه ته‌نیا رێگه‌یه كه ده‌توانن خۆیان ئاماده بكه‌ن بۆ كونگره‌ی 12. بۆ دهورهیهكیش ئێمه ته‌حه‌موولی ئه‌وه‌شمان كرد، به‌لكوو هه‌ر به دیالۆگه‌كانی ناو كومیته‌ی ناوهندیو ته‌شكیلات ده‌ست له‌و چه‌شنه كرده‌وه‌و خرۆقاتانه ههلبگیردرێ. به‌ڵام به داخه‌وه ئه‌و هاورێیانه ئه‌م چه‌شنه كارانه‌یان ئیدامه دا، بۆیه دروست ئه‌وه بوو كه له جێگه‌یه‌ك هه‌ر كام له ئێمه‌ش كه ناسیاویمان هه‌یه روو به خه‌لكی كوردستان‌و روو به هه‌موو ته‌یفی كۆمه‌له‌و روو به هه‌موو كادر‌و ئه‌ندامی كۆمه‌له جیاوازییه‌كانی خۆمان بلێینو ته‌فسیری خۆشمان له سه‌ر خه‌تی كۆمه‌له باس بكه‌ین. تو بۆ خۆت یه‌كێك له‌و كه‌سانه بووی كه وتووێژت كردوه له گه‌ل هاورێ عه‌بدوڵا موهته‌دی. ئه‌و له سه‌ر باسه نه‌زه‌ریه‌كانی كۆمه‌له‌و به‌ندی یه‌كی پێره‌وی ناوخوی كۆمه‌ڵه، هه‌رچه‌ند هێشتا نه زۆر روون، به‌ڵام قسه‌ی كردوه. ئاسایی بوو كه ئێمه‌ش ده‌بوایه قسه‌ی خۆمان بكه‌ین. ئه‌وانه به دوو هۆكاری سه‌ره‌كی ده‌زانم كه قسه‌و بۆچوونی خۆمان رابگه‌ینین. خالی دیكه ئه‌وه‌یه كه سه‌ره‌نجام با له حیزبی كوردی دا سووننه‌تی شهفافییهتو روشن قسه‌كردن هه‌بێ. باس‌و جیاوازی روانگه جا هه‌ر چی بێ، بۆ خه‌لك لێی ئاگادار نه‌بێ؟ بۆ نه‌زانن؟ من لام وایه ده‌بێ خه‌لكی خۆشمان فێری ئه‌و چه‌شنه له حیزبایه‌تی بكه‌ین. له گه‌ل ئه‌وه‌ش دا فێربین له گه‌ل جیاوازییه‌كانمان رێز له یه‌كتر بگرین و پێكه‌وه كار بكه‌ین.
خالید: باسی رهوتێكت كرد له دوای كونگره‌ی 11 ی كۆمه‌له‌وه به وته‌ی تۆ سیاسه‌تی حهزفو پالپێوه‌نانی گرتۆته به‌ر به نیسبه‌ت ئێوه‌وه. ئه‌م ره‌وته له لایه‌ن كێوه هیدایه‌ت ده‌كرێ‌و كێی ده‌گرته‌وه؟
ئیلخانی زاده: من لاموایه له لایه‌ن ده‌فته‌ری سیاسی دوای كونگره‌ی 11ی كۆمه‌له هیدایه‌ت ده‌كرا. زۆرتر رووی له‌و هاورێیانه بوو كه به جۆرێك ره‌خنه‌گر بوون له ناو ته‌شكیلاتدا. ئێمه هه‌ر وه‌ك له‌و به‌یاننامه‌یه باسمان كردوه‌و وتوومانه لایه‌نێك له كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌له، به‌شێك له تهشیكلات ده‌داته بن ههنگلیو ته‌نانه‌ت له خه‌تاو هه‌له‌و كهموكووریهكانی چاوپۆشی دهكاو له به‌رانبه‌ر لایه‌نه‌كه‌ی دیكه به چه‌ند قات توندتر هه‌لوێست ده‌گرێ، یان حهولدهدا ئاڵوگۆر له ئۆرگانه‌كانی ته‌شكیلاتی به قازانجی خوی پێك بێنێ.
خالید: ئه‌ی هه‌لوێستی زۆرایه‌تی كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌له به‌رامبه‌ر به به‌رنامه‌ی رێفۆرمی ئێوه چ بووه؟
ئیلخانی زاده: ئه‌و هاورێیانه ده‌لێن ئه‌وه به زۆری نه‌زه‌راتی هاوبهشمانهو زیاتر له 70%مان قبووله. ده‌لێن ئێمه‌ش هه‌روا بیردهكهینهوهو ئه‌وانه نه‌زه‌راتی كۆمه‌له‌یه. به‌لام من لاموایه ئه‌وه‌ی كه به‌شی سیاسی ئه‌و راگه‌یاندنه‌یه ته‌فسیری ئێمه له خه‌تی كۆمه‌له‌یه. راسته ئه‌وه خه‌تی كۆمهلهیهو خۆشمان هه‌ر وامان باس كردوه. به‌ڵام ته‌فسیری جیاواز له خه‌تی كۆمه‌ڵه هه‌یه، پێمانوایه ته‌فسیری ئێمه، خه‌تی ره‌سمی كۆمه‌له‌یه. چونكوو ته‌فسیری جیاواز هه‌یه، ئه‌و هاورێیانه ده‌بێ وه‌لام بده‌نه‌وه كام په‌سه‌ند كرا‌و به مه‌بنا بۆ خه‌تی كۆمه‌ڵه داده‌نێن؟ ئایا مه‌رامنامه‌ی كۆمه‌له كه قه‌راربوو گۆرانكاری تێدا بكرێ‌و ئیسلاح بكرێ و نه‌كراوه، هێشتا هه‌مووی بۆ ئه‌وان قابیلی دیفاعه؟ بۆ من وانییه. من له‌م مه‌رامنامه‌یه تێ پهریومو جیهه‌تی ره‌سمی كۆمه‌له‌ش له‌وه تێ په‌ریوه. ئایا به‌ندی یه‌كی ئه‌و پێڕه‌وه ناوخۆییه‌ی ئێمه هه‌مانه هه‌مووی قابلی دیفاعه؟ ئه‌و هاورێیانه‌ش ده‌لێن گۆرانكاری ده‌وێ، به‌لام له جێگایه‌ك دا ده‌بێ بڵێن ئه‌و گۆرانكارییه چونه؟ مه‌سه‌له‌ن ئێمه له باسی رێكخراوه‌یی دا خه‌ته گشتییه‌كانی ئه‌و گۆرانكاریانهمان له پێكهاته‌ی پێڕه‌وی ناوخۆ باس كردوه. ئه‌وانیش ده‌بێ كونكرێت له سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌لانه بدوێن. ئه‌وه‌ی ئێمه هێشتا پلاتفۆرم نییه. ئێمه ئه‌وانه ده‌كه‌ین به پلاتفۆرم و خاڵی دیاریكراوتر و كۆنكرێت. ئێمه شتی تایبه‌تیمان ده‌وێ بۆ پێره‌وی ناوخۆ. من‌و هاورێ ره‌زای كه‌عبی كه دوو نه‌فه‌رین له‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌و بهیانامهیهمان ئیمزا كردوه، ئه‌ندامی كومیسیونی ئاماده‌كاری كونگره‌ی دوازدهشین. بۆیه له‌وێش ئێمه قسه‌كانی خۆمان ده‌كه‌ین. من پێموایه كۆمه‌له پێویستی به به‌یانییه‌كی سیاسی هه‌یه كه له كونگره‌ی 12دا ده‌بێ به وردی نه‌زه‌رو قسه‌ی خۆی بڵێ كه له سیاسه‌ت له كوردستان چی ده‌وێ؟ نه‌ك شتی گشتی. چی به ته‌مایه بگۆرێو چی ده‌كا؟ ده‌بێ بلێ چ گۆرانێك له كۆمه‌لگا پێك دێنێ؟ ئێمه ئه‌وانه‌مان باس كردوه. ئێمه به سه‌راحه‌ت وتوومانه كه سانترالیزمی دێموكراتیك بۆ ئێمه قابیلی دیفاع نییه‌و حیزبی لینینیستی بۆ ئێمه قابیلی دیفاع نییه. حیزبی لنینیمان قبوول نییه. ئێمه به رۆشنی له‌و بوارانه‌دا دواوین. ئێستا كه ئه‌و باسانه كراون، پێم باشه ئه‌و هاورێیانه له وه‌لامی ئێمه‌دا بڵێن له كوێ ئه‌و فۆرمهلبهندییانه پهسندكراون؟ له هیچ كوێ (مصوبه) نین. په‌سندكراوی هیچ كونگرهو پلینومێك نین. به‌لام زۆرێك له وته‌بێژانی ئێمه وتوویانه كه ئێمه لایه‌نگری دێموكراسی‌و پلۆرالیزمین. به‌لام ئه‌وه له جێگایه‌ك ده‌بێ په‌سند بكرێ كه كه‌س نه‌توانێ ته‌فسیری دیكه‌ی لی َبكا. له هه‌مان كات دا هه‌یه له ناو ئه‌ندامانی كومیته‌ی ناوندیو له ناو كادره سه‌ره‌كییه‌كان دا كه مه‌سه‌له‌ن باوه‌ری به سوسیالیزمی دێموكراتیك هه‌یه‌و جۆرێكی دیكه ته‌فسیری هه‌یه له ته‌فسیری كۆمه‌له. هه‌یه له ناو ئێمه‌دا كه پێی وایه چونكه ئێستا كۆمه‌له خه‌لكی غه‌یری كوردی له گه‌ل نییه حیزبێكی كوردستانییه. كوردستانی بوونی ئێستای پێ تاكتیكه ده‌نا ئه‌ساسه‌ن له جیههتیگری گشتی دا كۆمه‌له ده‌بێ حیزبێكی ئێرانی بێ. له ناو كومیته‌ی ناوه‌ندیش بۆچوونی جیاواز هه‌یه‌و په‌سندكراوه‌ی جوراوجۆریش هه‌یه. من ئه‌و په‌سندكراوه‌و ئه‌و شتانه‌م قبووله كه له گه‌ل ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ی ئێمه دێته‌وه. ئه‌وانی دیكه ئێمه لێی گوزهراوین. جیا له‌وه من پرسیار له‌و هاورێیانه ده‌كه‌م كه 70% چی‌یان قبووله؟ 70% وشه‌كانیان قبوله؟! به 70 له‌سه‌دی ئه‌م وشانی ده‌كرێ شتێكی دژ ئه‌و به‌یاننامه‌یه بنوسرێ، بۆیه كونكرێت ئه‌وان ده‌بێ بڵێن چیان قبوله؟ من تا ئێستا شتێكی ره‌سمیم له هاورێیان نه‌دیوه. من نامه‌وێ بچمه ولامی قسه‌ی شه‌فاهی كه كردویانه، بۆیه داخوازی ئێمه له‌و هاورێیانه ئه‌وه‌یه كه ره‌ش له سه‌رسپی بیلێنو باسی بكه‌ن. ئه‌گه‌ر هه‌ر خه‌تی كۆمهلهشه با جارێكی دیكه دوپاتی كه‌نه‌وه. من پێموایه زوو یان دره‌نگ ده‌بێ كۆمه‌ڵه بیكاته په‌سه‌ندكراو كه سۆسیالیسم و چه‌پ بوونه‌كه‌ی و پێوه‌ندی به دیمۆكراسیه‌وه چۆناوچۆنه؟ ئه‌وانه باسی گرینگن و ده‌بنه هۆی ئه‌وه كه خه‌تی كۆمه‌ڵه رۆشنتر بێته‌وه
خالید: هه‌ر له‌و نامه‌یه باسی حیزبی تهبعیدیتان كردوه‌و ئه‌مه‌ش له ناو خوی كۆمه‌له قبوول نه‌كراوه‌و قسه‌ی له سه‌ره، تو ده‌لێی چی بۆ ئه‌مه؟ ره‌نگه موخالیفانی تو بلیین كوردستان یه‌ك كوردستانه‌و حیزبی ته‌بعیدی مانا نادا؟
ئیلخانی زاده: گه‌لی كورد یه‌ك گه‌له. ئێمه وه‌ك حیزبه‌كانی كوردستانی رۆژهه‌ڵات له ناو میلله‌تی خۆمان داین، به‌لام له سه‌رخاكی خۆمان نین. ئه‌وه دوو شته. ئێمه هه‌ر ئێستا ده‌ست له كاروباری كوردستانی عێراق وه‌رناده‌ین. ئێمه كاری رێكخستن ناكه‌ین‌و لێره‌وه نابێ بیكه‌ین. كوردستان هێشتا یه‌كی نهگرتوتهوهو هه‌ر پارچه‌كی كوردستان حیزبی خوی هه‌یه. من كه ده‌لێم ئێمه حیزبی تهبعیدین بۆ ماوه‌ی 20 ساله رێِبهرایهتی و هه‌موو ئۆرگانه‌كانی رێبه‌ریی هه‌موو حیزبه‌كانی رۆژهه‌لات له باشوورن. نه كوردستانی عێراق دابرانی ئاوای له چه‌شنی ئێمه، له گه‌ل حیزبه سیاسیه‌كانی به خۆیه‌وه بینیوه‌و نه كوردستانی توركیه‌ش. ئه‌وه تایبه‌تمه‌ندییه‌كه كه ئێمه له ناو حیزبه‌كانی كوردستانی رۆژهه‌لات ده‌یبینین. بۆیه ئێمه ده‌بێ بیرێك بكه‌ینه‌وه كه له حاڵه‌تی حیزبی تاراوگه بێینه ده‌رێ و ببین به حیزبی جێگیر(مستقر). من هه‌ر لێره ئه‌وه‌ش ده‌لێم كه ته‌نانه‌ت زۆر كه‌س له وه‌لامی ئه‌وه‌ی كه حیزبی ته‌بعیدی غه‌له‌ته ده‌لێ كه كۆمه‌له‌و دێموكرات ئه‌حزابی به هێزنو ئه‌وان حیزبی ته‌بعیدی نین‌و له ناو خوی كوردستان به عام خه‌لك پشتیوانیان لی َدهكا. من ئه‌و نفوزه به ئۆتۆریته‌ی مه‌عنه‌وی ئه‌و حیزبانه ده‌زانم. ئه‌وه به مانای حوزوری عه‌مه‌لی له بواری سیاسی و رێكخستن نییه. به مانای ئه‌وه نییه كه ئێمه حیزبی جیگیر له ناو ولاتین. ده‌نا به هه‌زاران لایه‌نگرو پێوه‌ندی تهشكیلاتیمان هه‌یه. پرسیار ئه‌وه‌یه كه چه‌ند له سه‌ركردایه‌تی ئێمه له ناو كوردستانی ئێرانن؟ چه‌نده رێگامان به كه‌سه توانا‌و لیهاتوویهكان داوه كه له كوردستان گه‌شه بكه‌ن؟ چه‌نده ئێمه هه‌موو رۆژێك هه‌ڵسوكه‌وت و ئه‌هرومه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری ناو ولاتمان به ده‌سته؟
خالید: چه‌ند؟
ئیلخانی زاده: له چاو بزوتنه‌وه و پێویستیه‌كانی، زۆر كه‌م. بۆ ئێمه‌ی كۆمه‌له ئێستا كه گه‌شه‌مان كردوه‌و جارێكی دیكه خه‌لك هیوای پێمان به‌ستووه و ره‌نگه له حیزبه‌كانی دیكه‌ش باشتر بین، به دیتنی چاوهروانییهكانی جه‌ماوه‌ر، هێشتا ئه‌و پێوه‌ندیه كه‌مه. ده‌بێ جۆرئه‌ت بكه‌ین‌و ئه‌و زهعفهمان بڵێین. هێشتا رێكخستنێك كه خوی بریار بدا نیمانه. ئێمه كومیته‌ی حیزبی و بڕیارده‌رمان نییه. رێبه‌ری مه‌یدانیمان نییه یان زۆر نادیاره و بێ ئیختیار. ئێمه ئه‌و نه‌سله‌ی كه ئه‌و كه‌سانه‌ی رێبه‌رایه‌تی ئه‌و حیزبانه ده‌كه‌ن 20 ساله له‌و خه‌لكه دوورین، ده‌بێ قبوڵ بكه‌ین. به‌لام ئێمه ئه‌زموونێكی سیاسی گه‌وره‌شمان پێیه‌و سه‌رمایه‌ی ده‌وره‌یه‌كی ئه‌و بزووتنه‌وه‌مان پێیه. ئێمه وه‌ك جیلی پێشوو ئۆتۆریته‌ی مه‌عنه‌ویمان هه‌یه حه‌ق وایه ئێمه پالشت بین‌و له گه‌ل ئه‌وه‌ی ناوه‌وه ده‌ست له ناو ده‌ستی یه‌ك بنێن و ببین به حیزبێكی جێگیر. مه‌رج نییه هه‌ر هێزی پێشمه‌رگه بچێته‌وه، گرینگ ئه‌وه‌یه حوزوری سیاسی له حاڵه‌تی نفوزی مه‌عنه‌وی ببێ به حوزوری سیاسی عه‌مه‌لی و مه‌یدانی.
خالید: باشه ئه‌م تاراوگهنشینییهی حیزبه‌كانی رۆژهه‌لات و دورییان له خه‌لك نه‌بووه به هوی ئه‌وه ئه‌م حیزیبانه بۆ هه‌تاهه‌تایه به ده‌ست چه‌ند كه‌سێكه‌وه قه‌بزه بكرێن؟
ئیلخانی زاده: تا راده‌یه‌ك وایه، به‌لێ دوور كه‌وتونه‌ته‌وه. نیشته‌جێ بوون. عاده‌تی ته‌بعیدیان گرتوه. ژیانی ئاسایی تاراوگه‌مان هه‌یه. له خۆڕا رازین به‌وه‌ی رادیویهكمان ههبێو ده‌نگمان بچێته‌وه ناو ئێران. چه‌ند لایه‌نگرو ئه‌ندامی خۆمان بێن بلێن وه‌لا ئه‌وه‌مان گوێ لێ بوو زۆر خۆش بوو! به‌لام ئێمه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ كاری گه‌وره بكه‌ین ئه‌وانه به‌س نین. رازی بوون به وه‌زعی مه‌وجوود یه‌كێك له‌و ده‌رد و كێشانه‌یه كه پێویسته وا نه‌مێنێ. من پێموایه رێبه‌ری سووننه‌تی هه‌موو حیزبه‌كان ئه‌وه‌یان پێ خۆشه‌و هێشتای جورئه‌تیان نییه خه‌لكی دیكه‌ی ناو ولات شه‌ریك بكه‌ن. ره‌نگه ئه‌وانیش كهموكوریان هه‌بێ به‌لام ئه‌وه وه‌زیفه‌ی ئێمه‌یه كه خه‌لكی دیكه‌ش له رێبهریدا به‌شداری بده‌ین. ئێمه كه‌ممان كار كردوه كه توێژی جه‌وان به‌شداری بكه‌ن له سیاسه‌تدا. با پێكهاته‌ی كومیته‌ی ناوه‌ندی و رێبهریهكانیش بگۆردرێن. هه‌موومان عاده‌تمان كردوه به یه‌كتر. من گۆمانم نییه له پێویستی‌و بایه‌خی هه‌ر كام له كادره‌كانی ناوه‌ندی كۆمه‌له بۆ كۆمه‌له. به‌لام هێشتا ئه‌وه كافی نییه بۆ به ده‌سته‌وه گرتنی بزووتنه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری كه له داهاتوودا ئه‌ركی گه‌وره‌ی ده‌كه‌وێته سه‌رشانمان. ئه‌زموونی كوردستانی عێراق به ئێمه ده‌لێ شه‌رت نییه ئێمه‌ی حیزبی كوردی له ئێران بتوانین ئیداره‌یه‌كی زۆر باش كه خه‌لك هه‌میشه له پشتی بێ پێك بێنین. ئێمه ده‌بێ له‌و ئه‌زموونه‌ش كه‌لكی خۆمان وه‌ربگرین. بۆیه ده‌بێ له گه‌ل ناو وڵات تێكه‌ل بین. حه‌قی بریاردان به راده‌یه‌كی باش و پێویست بدرێ به خه‌لكی ناوه‌وه و ده‌سه‌لات له گه‌لیان دابه‌ش بكرێ.
خالید: ره‌وتی ساغكردنه‌وه‌ی كۆمه‌له بۆ نه‌یتوانی ئه‌م ویست‌و داوایانه تو به دی بێنی؟ ئایا ئه‌مه دهگهرێته بۆ كارشكێنی جهناحێكی تایبه‌ت له ناو كۆمه‌له یا ئێوه هه‌مووتان به‌شدارن له ناكارایی كۆمه‌له به نیسبه‌ت به‌دیهێنانی ئه‌و چاوهروانیانهی لێی ده‌كرا؟
ئیلخانی زاده: من لاموایه كۆمه‌له كاری گه‌وره‌ی كرد. گۆمه‌كه‌ی كوردستانی ئێرانی شڵه‌قاند. هه‌ر ئه‌وه‌ی له حیزبی كمونیست هاته دهرێو رایگه‌یاند حزبێكی كوردستانییه زۆر گرنگ بوو. هیوای به‌خشی به زۆرێك له چالاكوانانی سیاسی‌و خه‌لكێكی زۆریش له ده‌وری كۆبۆوه. من پێم وانییه ره‌وتی ساغكردنه‌وه‌ی كۆمه‌له شكستی خواردبێ، به‌ڵكوو پێشره‌وی گه‌وره‌ی كردوه. به‌لام ئێمه هه‌مومان به‌شدارین له‌و كهموكووریانهی كه نه‌مانتوانی ئه‌و هێزه بكه‌ین به رێكخستن. من یه‌كێك له كاربه‌ده‌ستان بووم، ناتوانم خۆم له‌و ره‌خنه‌ش پاك بكه‌مه‌وه. من ره‌خنه له بهرامبهركهم ناگرم بۆ ئه‌وه‌ی خۆم پیاو چاك ده‌ربچم. من ره‌خنه‌م له شێوه‌یه‌ك كاره، ره‌خنه‌م له چه‌شنێك كه‌مته‌رخه‌می و پاڵدانه‌وه‌یه. ئێمه دوا كه‌وتین كه پێ به پێی بزووتنه‌وه‌ی ساغكردنه‌وه‌ی كۆمه‌له بچینه پێش. ده‌نا خۆ ئێمه كاری خراپمان نه‌كردوه، كاری باشمان كردوه. ئَمه ده‌لێین با ئه‌م قۆناغه‌ش بناسین‌و تێ‌بكۆشین به سه‌ركه‌وتویی تێپه‌ری بكه‌ین. ئه‌وه‌ش به‌شی زۆری به ناسینی ده‌رده‌كه ده‌كرێ.
خالید: ئێستا كه باسی ره‌وتی ساغكردنه‌وه‌ی كۆمه‌له هاته گۆرێ لێت بپرسم بۆ به‌شێك له ئه‌ندامانی كۆمه‌له له گه‌لتان نهكهوتنو له حیزبی كمونیست مانه‌وه؟ تۆ رات له سه‌ر ئه‌ندامانی كۆمه‌له له حیزبی كمونیستدا چییه؟
ئیلخانی زاده: ئه‌وه‌ی كه ئه‌و هاورێیانه له گه‌ل ئێمه نه‌كه‌وتن یا ئێمه نه‌مانتوانی قانێعیان بكه‌ین من ته‌نیا به داخمو زۆر ئه‌فسوس. هه‌وڵیشم بۆ ئه‌وه‌یه كه بتوانین رۆژێك یه‌ك بگرینه‌وه. به‌لام یه‌كێك له هۆكاره‌كانی به‌وه ده‌زانم كه ره‌وتی زال به سه‌ر كۆمیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌له‌ی ئه‌و كاتیش نه‌یهێشت باس‌و دیالۆگ به ئارامی بچێته پێش. به هه‌ڵا سازكردنو شێواندنی باسه‌كان، كاره‌كه به باشی نه‌چووه پێش. به‌لام، سه‌ره‌رای جیاوازی سیاسیمان من پێم وایه هه‌موویان سه‌رمایه‌ی كۆمهلهنو له كۆمهلهبوون نایان شومه‌وه. چ ئه‌وانه‌ی ئێستا ده‌لێن حیزبی كمونیست نهمێنێو به ناوی كۆمه‌له‌وه كار بكه‌ین‌و چ ئه‌وانه‌ش كه خیلافی ئه‌وان بیر ده‌كه‌نه‌وه. به‌لام سرووشتیه من ئه‌و ره‌وته‌ی كه له نێو ئه‌وان دا لایه‌نگری ئه‌وه‌یه كه پیاچوونه‌وه بكرێ‌و لایه‌نگری ئه‌وه‌یه كه حیزبی كمونیست نهمێنێو به ناوی كۆمه‌له كار بكه‌ن به نیزیكتر له خۆمان ده‌زانم، به‌لام ناكۆكی سیاسیشمان هه‌یه. ئه‌و قسه‌یه‌ش كه یه‌ك دوانیان كردوویانه كه گۆایه ئێمه كۆمه‌له نین‌و كۆمه‌له هه‌ر ئه‌وه‌یه كه له ناو حیزبی كمونیست دایه به رای من ته‌نیا هی كورت بینی سیاسیه‌و هیچی دیكه. ته‌نیا هی ئه‌وه‌یه كه جۆرێك سیاسه‌ت و روانینی سیكتیو فیرقه‌یی به‌رچاوی گرتوون، ده‌نا به رای من دلئاوالهیی له هه‌مووی ئێمه كه رۆژێك پێكه‌وه ره‌وتی كۆمه‌له‌مان بردۆته ناو كۆمه‌لگا، ئه‌وه ده‌خوازێ كه سه‌ره‌رای كێشه‌كانی ناومانو سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی چی گۆزهراوهو سه‌ره‌رای ئه‌وه ئێستا ئیختلافمان هه‌یه، ئێمه ده‌توانین دیالۆگ بكه‌ین. لانیكه‌م ده‌توانین بالی چه‌پی به‌ره‌ی بزووتنه‌وه‌ی كوردی بین. ئێمه سه‌عی ده‌كه‌ین له گه‌ل ئه‌و هاورێیانه دیالۆگ‌و قسه‌ی شه‌فاف روو به كۆمه‌لگا بكه‌ین.
خالید: ئه‌م پێشوازییه‌ی تو ناكۆك نییه له گه‌ل قسه‌یه‌كی عه‌بدولای موهته‌دی كه سه‌باره‌ت به‌وان وتبووی” حیزبی كمونیستی ئێران گۆرێكی به كۆمه‌له بۆ كادره‌كانی كرمهله”؟
ئیلخانی زاده: نا من له گه‌ل ئه‌و قسه‌یه نیم. كاتی خۆشی به كاك عه‌بدولام وتووه. ئه‌و وتی ئه‌وه هه‌موو قسه‌ی من نه‌بووه. به هه‌ر حال ئه‌و قسه‌یه ئاوا هاتوته دهرێو من له گه‌لی نیم.
خالید: ئه‌ی به نیسبه‌ت قسه‌كانی ناوبراو سه‌باره‌ت به په‌كه‌كه‌و پژاك كه كاتی خوی له سایتی رێنێسانس دا بلاو كرایه‌وه؟
ئیلخانی زاده: من لاموایه پژاك هێشتا حیزبێكی ره‌سه‌نی كوردستانی ئێران نییه‌و بالێكی سه‌ر به په‌كه‌كه‌یه. په‌كه‌كه به هه‌ر ره‌خنه‌یه‌ك كه هه‌مان بێ، حیزبێكی ره‌سه‌نی كوردستانی تۆركیهیه. سیاسه‌تی پژاك‌و ئه‌وكارانه‌ی كه ده‌یكا زۆرتر به جهنجالێكی ده‌زانم تا سیاسه‌تێك كه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كوردی ئێرانی له به‌ر چاو بێ. ئه‌وان خۆیان له گه‌ل سیاسه‌تی په‌كه‌كه ته‌تبیق ده‌ده‌ن. بۆیه به‌و مانایه من ره‌خنه‌م هه‌یه له گه‌ل ئه‌وه‌ی پژاك ده‌یكا. سیاسه‌تی پژاك ته‌ئید ناكه‌م به‌لام به هیچ جۆرێك په‌كه‌كه‌و پژاك به دوژمنی خه‌لكی كوردستان نازانم. سیاسه‌تی زۆر هه‌له‌یان هه‌یه كه زیانی گه‌یاندوه به باشووری كوردستان‌و زیانیان گه‌یاندوه به كوردستانی ئێران. به‌لام په‌كه‌كه به‌شێك له هێزی كوردین‌و پێویسته وه‌ك هه‌موانی تر پێوه‌ندیمان له‌گه‌ڵیان هه‌بێ. بۆ پژاكیش زۆر كه‌سیان ده‌بینم كه چالاكی سیاسین‌و خهباتكارن. ئێمه ده‌بێ مه‌رز دابنێین به‌ینی ئه‌وه‌ی كه سیاسه‌تێك غهلهتهو كه‌سانی تێكۆشه‌ر و چالاكیشان هه‌یه. من هه‌روه‌ها ره‌خنه‌م هه‌یه له بهرێوهیهرانی پژاك‌و په‌كه‌كه كه ئاژیتاسیونی زۆر غهلهتو نادروستیان به دژی كۆمه‌له و رێبه‌رانی وه‌رێخست.
خالید: ئه‌م ئاژیتاسیونه ناگه‌رێته‌وه بۆ قسه‌كانی كاك عه‌بدوڵا؟
ئیلخانی زاده: وایه. ئه‌گه‌ر ره‌خنه‌م له‌و قسانه هه‌یه كه سه‌د بریا ئاوا نهكریایه. ره‌خنه‌شم له‌و به‌رخوردانه هه‌یه كه شتی زۆر شهخسیو دزێویان به‌رامبه‌ر به كۆمه‌له‌و به‌رامبه‌ر به شه‌خسی هاورێ عه‌بدوڵا وتوه. مه‌حكومی ده‌كه‌م، تێكۆشانی سیاسی وا ناكرێ. كه‌سێكیش كه بیه‌وێ دیفاع له خوی بكا نابێ به شێوه‌یه‌كی خراپ و ناسیاسی وه‌لام بداته‌وه.
خالید: باسی ئه‌وه‌ت كرد كه پژاك سه‌ر به په‌كه‌كه‌یه. به‌لام هاوكات ئه‌و ره‌خنه‌ش له كۆمه‌له ده‌گیردرێ كه یه‌كیه‌تی نیشتمانی له پشت ره‌وتی ساغكردنه‌وه‌ی كۆمه‌له بووه‌و كۆمه‌لێك شتی له‌م بابه‌ته. له پێوه‌ندیی له گه‌ل ئه‌مه چی ده‌لێی؟
ئیلخانی زاده: من به ته‌واوی ئه‌وه ره‌د ده‌كه‌مه‌وه كه یه‌كیه‌تی ده‌ستی بووبێ له جیابوونه‌وه‌ی ئێمه له حیزبی كمونیست. ئه‌وه زۆر ناره‌واو ناحه‌قه. له هه‌مان كات به ته‌واوی ره‌دی ده‌كه‌مه‌وه كه كۆمه‌له به‌شێك له یه‌كیه‌تی بێ، یا دروستكراوی یه‌كیه‌تی نیشتمانی بێ. ئه‌و كاته‌ش له سالی 1357یش نه‌یارانی ئێمه به تایبه‌ت حیزبی تووده به‌و شیوه‌یه باسی پیوه‌ندیی یه‌كیه‌تی‌و كۆمهلهیان ده‌كرد. كۆمه‌له‌و یه‌كیه‌تی دوو حیزبن له دوو پارچه‌ی كوردستان كه پێوه‌ندیی زۆر چاكیان پێكه‌وه بووه. سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی كه ده‌توانی به‌و پێوه‌ندییه‌دا بچیته‌وه، ره‌خنه‌یه‌ك له‌و یا له‌م بگریت به‌لام ئه‌وه‌ی كه كۆمه‌له وابه‌سته به یه‌كیه‌تی بێ نادروسته. نه كۆمه‌له گرێدراوی یه‌كیه‌تی نیشتمانییه‌و نه كۆمه‌له وتویه‌تی ئێمه رێبه‌رمان ته‌نیا مام جه‌لال تاله‌بانییه. هه‌ر چی ئه‌و وتی ئێمه‌ش به‌رێوه‌ی ده‌به‌ین. پژاك وا ده‌لێ. ئه‌و ده‌لێ ئۆجه‌لان هه‌ر چی بڵێ رای ئێمه‌یه. قه‌د كۆمه‌له وای نه‌وتووه.
خالید: بێینه‌وه ناو كۆمه‌له ئێستا قبوولی ده‌كه‌ی كه دوو جه‌ناحی سه‌ره‌كی له ناو كۆمه‌له هه‌بن؟
ئیلخانی زاده: من لاموایه ریزبه‌ندییه‌ك هه‌یه له ناو كۆمه‌له. دوو لایهنییهك هه‌یه به‌لام مه‌رج نییه تا سه‌ر وا بمێنێ. من پێم وایه دیالۆگ‌و قسه زۆرێك له‌وانه ده‌گۆرێ.
خالید: واته تێكه‌ل به یه‌ك ده‌كرێنه‌وه یا ریزبه‌ندییه‌كه قوولتر ده‌كاته‌وه؟
ئیلخانی زاده: من هیوادارم ره‌تی چاكسازی هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه وتوویه ببێ به ره‌تی زال له كۆمه‌له‌دا و بۆ ئه‌وه حه‌ول ده‌ده‌م.
خالید: به‌لام داواكانی ئێوه كۆمه‌لێك شتی تێدایه به دژایه‌تی له گه‌ل پێره‌وی ناو خوی كۆمه‌له‌یه. بۆ نموونه ئێوه له نامهكهتان دا كۆمه‌له وه‌ك هێزێكی كوردستانی پێناسه ده‌كه‌ن، به‌لام پێره‌وی ناو خوی كۆمه‌له پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌یه. ئه‌م دوو خاله چۆن به یه‌ك ده‌گه‌ن؟
ئیلخانی زاده: من لاموایه پێره‌وی ناوخو دژی كوردستانی بوون نییه.
خالید: به‌لام مه‌سه‌له‌ی میللی له قۆناغی دووهه‌م داده‌نێ‌و ئه‌مه‌ش له گه‌ل پراكتیكی كۆمه‌له یه‌ك ناگریته‌وه؟
ئیلخانی زاده: ئیجازه بده با عه‌رزت بكه‌م. من پێم وایه پێره‌وی ناوخۆ به ئاشكرا ده‌لێ كۆمه‌له حیزبێكی چهپو سوسیالیستی كوردستانه.
خالید: كرێكارانی كوردستان؟
ئیلخانی زاده: قه‌ی ناكا
خالید: به‌لام سه‌ره‌تا خوی وه‌ك هێزێكی چینایه‌تی له كوردستان پێناسه ده‌كا؟
ئیلخانی زاده: ئه‌وه شتێكی دیكه‌یه كه له نوسراوه‌كه‌ی ئێمه‌ش دا هاتووه كه كۆمه‌ڵه وه‌ك هێزێكی چینایه‌تی دهناسێو ده‌توانین به وردی قسه‌ی لێ بكه‌ین. من پێم وایه پێره‌وی ناو خوی كۆمه‌له ده‌بێ پێداچوونه‌وه‌ی تێدا بكرێ. هه‌ر له به‌ندی یه‌كه‌وه تا به‌ندی ئاخر به تایبه‌ت به‌ندی یه‌ك كه مه‌به‌ستی تۆیه. پێره‌وی ناوخو ده‌بێ ئیسلاح بكرێ زۆر به سه‌راحه‌ت. ئه‌و پێناسه‌ی ئێمه كه له سوسیالیزمی دێموكراتیك داومانه پێم وایه ده‌بێ جێگه‌ی به‌ندی یه‌ك بگرێ. كاك عه‌بدوڵاش هه‌ر له گه‌ل خوت قسه‌ی كردوه‌و پێی وایه كه ده‌بێ به‌ندی یه‌ك ئیسلاح بكرێ. زۆر به‌ندی دیكه‌ش هه‌یه كه ده‌بێ ئیسلاح بكرێـت. ره‌وتی ئێمه خوازیاری ئه‌وه‌یه كه پێره‌وی ناوخۆ دێموكراتیك تر بكرێ‌و داخوازهكانیشمان ده‌به‌ینه كونگرهو به ئاشكرا بلاوی ده‌كه‌ینه‌وه. پێش كونگرهش دهیدنهوه ده‌ست ئهندامانو خه‌لكی دیكه.
خالید: باشه لایه‌نی به‌رامبه‌ر ئه‌مه قبوول ده‌كا له ئێوه؟
ئیلخانی زاده: من لاموایه به‌ڵێ مومكینه، به‌ڵام ده‌بێ حه‌ولی بۆ بده‌ین با بزانین چون ده‌بێ. ئه‌تۆ ناتوانی شتێك ده‌ست پێ بكه‌ی به‌و شه‌رته‌ی حه‌تمه‌ن لایه‌نی به‌رامبه‌ر قبولی بكا. به‌شێكی هێز و ده‌نگ دهیبرێتهوهو به‌شێكی مهنتهقو دیالۆگ دهیبرێتهوه. به‌شێكی گرنگیشی هه‌ست به به‌رپرسیاره‌تی به‌رامبه‌ر به كۆمه‌له ده‌یباته‌وه. هه‌موومان ده‌لێین گۆڕان. یه‌كێك هاتووه شته‌كانی خوی وتووه، ئه‌وی دیكه‌ش ده‌بێ بیلێ چۆن گۆڕانێكی ده‌وێ.
خالید: به‌لام كونفرانسی ئیسكاندیناوی كۆمه‌له ئه‌وه پێشان نادا. ئه‌وان له‌و كونفرانسه ئێوه‌یان وه‌لاناوه. دیاره ئێوه‌ش وه‌لامی خۆتان بووه. ئه‌مه سه‌ره‌تایه‌ك نییه بۆ حه‌زفی ئیۆه؟
ئیلخانی زاده: دیاره پێش كونفرانسی ئیسكاندیناویش ئه‌و هه‌وڵانه دراون. راست ئه‌وه به ره‌وشی نادروست ده‌زانم. من لاموایه كه‌س له كۆمه‌له ناتوانێ كه‌سی دیكه حه‌زف بكا. هه‌ر كه‌س سیاسه‌تی حه‌زف به ده‌سته‌وه بگرێ زه‌ره‌ر ده‌كا به تایبه‌ت له‌و رۆدا كه هه‌موو حه‌ره‌كه‌تێكی گرووپه سیاسیه‌كان هه‌موو كه‌س ئاگای لێی ده‌بێ. یه‌كیك له ئیختلافاتمان ئه‌وه‌یه. سیاسه‌تی پاكتاوكردن‌و سیاسه‌تی حه‌زف كه باسمان كردوه هه‌ر مه‌به‌ستمان ئه‌و چه‌شنه شتانه‌یه.
خالید: باشه تو بۆ خوت هه‌لنه‌بژارد بۆ ده‌فته‌ری سیاسی؟ رێگاتیان پێ نه‌دا یا بافتهكهت به دل نه‌بوو؟
ئیلخانی زاده: ئه‌و كاته‌ی كه باسی ده‌فته‌ری سیاسی هه‌بوو بافتیك نه‌بوو كه تا به دلم نه‌بێ. نا، من موخالیفی شێوازێك بووم كه گرتیانه به‌ر. سێ نه‌فه‌ر له هاورێیان كه له پلینوم نهبوونو ئێمه هه‌میشه ده‌نگمان لێیان وه‌رده‌گرت. هاورێیانی دیكه ویستیان ده‌نگیان لێ وه‌رنه‌گرن. ئه‌وه به مه‌به‌ستی دیاریكراو كرا، بۆ ئه‌وه‌ی ته‌ئسیر دابنێن له سه‌ر ته‌ركیبی ده‌فته‌ری سیاسی. من ئه‌وه‌م پێ نادێموكراتیك بوو. پێم وابوو ده‌بێ له به‌رامبه‌ری رابوه‌ستم. ئه‌وه به‌رامبه‌ر به خۆشم نه‌بوو. من یه‌كێك له‌و كه‌سانه بووم كه ئه‌گه‌ر هه‌موو ده‌نگه‌كانم نه‌بوایه، زۆرترین ده‌نگم ده‌هێنایه‌وه، په‌س كێشه‌ی من نه‌بوو. كێشه‌م له گه‌ڵ شێوازێك هه‌بووه. من رێزم بۆ هاورێیانم هه‌یه ئه‌وانیش هه‌ر وه‌ها. من كێشه‌م له گه‌ل چه‌شنێك له حیزبایه‌تی هه‌یه. كونگره‌ی 11 خوازیاری ته‌بایی بوو، به‌لام لایه‌نێك ده‌ست ده‌كا به حه‌زف. له حاڵێكدا ئێمه حازر بووین كه ئه‌وان كومیته‌ی مهركهزییهكی یه‌ك ده‌ستیان ههبێو ئێمه‌ش كار بكه‌ین تا كونگره. من له به‌ر مه‌سله‌حه‌تی كۆمه‌له و داوای كۆنگره قبولم كرد، به‌لام له پلینوم نه‌متوانی سیاسه‌تی حه‌زف قبول بكه‌م‌و كاری غه‌یره دێموكراتیك بكرێ.
خالید: باشه سكرتێری كۆمه‌له له كوێی ئه‌و كوتله بازیه دایه؟
ئیلخانی زاده: یه‌كێك له كێشه‌كان ئه‌وه‌یه كه سكرتێری كۆمه‌له بۆ خوی حه‌ولی داوه جیناح دروست بكا. من ئه‌وه به ره‌خنه ده‌زانم. زۆركه‌سیش قسه‌یان كردوه كه گوایه كێشه‌ی سكرتێریو كورسی هه‌یه. ئه‌وه ناراسته. هیچ كه‌س نه‌بووه كه پێی وابێ نابێ هاورێ عه‌بدولا سكرتێر بێ. هه‌تا ئێستا شتی وا نه‌بووه.
خالید: ئه‌ی سكرتێری كۆمه‌له چ پێویستی به جیناح هه‌یه؟
ئیلخانی زاده: ئه‌ویش بۆ خوی هه‌لسووراوێكی سیاسییه‌و ئه‌ویش چه‌شنێك له حیزب و كاری سیاسی ده‌وێ. ئه‌وه زیاتر به قازانج ده‌زانێ بۆ ره‌وته‌كه‌ی خوی. به‌ڵام من ئه‌وه به باش ناۆانم.
خالید: تو پێتوایه ئه‌و چه‌شنه له كاری كاك عه‌بدولا به زیانی كۆمه‌له‌یه؟
ئیلخانی زاده: من لاموایه ئه‌و چه‌شنه له حیزبایه‌تی باوی نه‌ماوه له كوردستان. باوی نه‌ماوه له جیهان. ئه‌و جۆره حیزبانه شكستیان خواردوه. ئه‌و حیزبه‌ی كه هه‌مووی وه‌ك یه‌ك بێ. رێگه‌ی هیچ گرووپبه‌ندی سیاسی نه‌داو ئه‌و حیزبه‌ی كه هه‌میشه یه‌ك تاكتیكی پێ مه‌قبوول بێ باوی نه‌ماوه. رێگه ده‌ردێ له حیزبی مودێرن‌و ده‌بێ رێگه بدرێ له حیزبی كوردیش كه جیاوازی هه‌بێ. ئه‌گه‌ر رێگه نه‌درێ به جیاوازییه‌كان به بروای من توانایی‌و لیهاتوویهكان له‌و حیزبه‌دا ده‌مرێ. حیزبی یه‌ك بونی(له‌سه‌ر یه‌ك بنج) تا ئێستا سه‌ركه‌وتو نه‌بووه.
خالید: ره‌خنه‌ی تایبه‌تی تو له سكرتێری كۆمه‌له چیه؟
ئیلخانی زاده: من له بواری سیاسیه‌وه هاورێ عه‌بدوڵڵا نیزیك به خوم ده‌زانم.
خالید: ئێوه له‌و نامه‌یه‌دا ده‌لێن ره‌خنه‌ی جیدیمان له سیاسه‌تی لایه‌نێكی كۆمه‌له هه‌یه، مه‌به‌ست لایه‌نی سكرتێره؟
ئیلخانی زاده: شه‌رت نییه ئه‌وه‌ی ده‌كرێ هه‌مووی سیاسه‌تی ئه‌و بن. ئه‌ویش له گه‌ل جهمعێكه ئه‌وه ره‌نگه ئاسان نه‌بێ جیای بكه‌ینه‌وه كامه هی ئه‌وه كامه هی ئه‌و نییه.
خالید: تۆ پێـت وایه بریا ئه‌و چ كارێكی نه‌كردایه؟
ئیلخانی زاده: من كاتی خوی به خۆیم وتوه. ئه‌و كاته خراپ بوو كه چووه ناو جیناحه‌وه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه به‌و مانایه نییه كه ئه‌و رای خوی نه‌بێ.
خالید: كه باس له رێفۆرمی حیزبی ده‌كرێ، هاوكات گریمانه‌ی ئینشعابیش خو ده‌نوێنێ‌و نموونه‌ی تازه‌شمان حیزبی دێموكرات بوو كه رێفۆرم بوو به ئینشعاب‌و قاشكردنی ئه‌و حیزبه؟ پێت وا نییه ئه‌و كاره‌ی ئێوه كۆمه‌له به‌ره‌و حاله‌تی ئینعشاب به‌رێ؟
ئیلخانی زاده: من پێم وانییه ئینشعاب روو بدا. ئینشعاب به زیان ده‌زانم بۆ هه‌ر دوو لا. ئه‌وه زۆر شتێكی خراپه. ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ئێمه ته‌ئكیدی له سه‌ر ده‌كه‌ین كه شه‌فافیه‌ت ههبێو داوای به‌شداری زیاتری خه‌لكی ناو حیزبه‌كه‌مان ده‌كه‌ین، بۆ ده‌بێ ببێته هۆی ئینشیعاب؟ له هه‌مات كات من لایه‌نگری ره‌وتی چاكسازی‌و ئیسلاح زۆر ده‌بینم. ئێمه له كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌له كه‌مینه‌ین. كه‌سانێكیش هه‌ن ده‌لێن ئێمه بێ لایه‌نین له ناو كومیته‌ی ناوه‌ندی. به‌لام له ناو كۆمه‌له ئه‌و ره‌وته به هێز ده‌بینم. ئێمه ئه‌وه‌نده له‌و هاورێیانه ده‌خوازین و دوپاتی ده‌كه‌ینه‌وه تا بلێن ئه‌و 70% كه باسی ده‌كه‌ن، دین؟ چیان قبوولهو چیان قبوول نییه؟. ده‌ربرینی ئه‌و قسانه روو به ده‌ره‌وه مه‌یدان ده‌دا كه ره‌ش بێـته سه‌ر سپی. له هه‌مان كاتدا ئێمه هه‌ول ده‌ده‌ین یاسایه‌ك كه له پێڕه‌وی ناوخۆدا هه‌یه و ده‌بێ شتی كه‌مایه‌تی له هه‌موو راگه‌یه‌نه‌كانی حیزبی، بلاو بێته‌وه. ئێمه هه‌موو هه‌ولی خۆمان ده‌ده‌ین كه جیابوونه‌وه نه‌بێ. بۆ خۆشمان پێویستمان به جیابوونه‌وه نییه. ئێمه له هاورێیانی خۆمان وه‌ره‌س نه‌بووین. به‌ڵكو ئه‌وانیش به سه‌رمایه‌ی كۆمه‌له ده‌زانین. هه‌ول ده‌ده‌ین به ته‌وافوق بگهینو هه‌م به دیالۆك ته‌ئسیر دابنێن.
خالید: ئه‌ی ئه‌گه‌ر نه‌تانتوانی ته‌ئسیر له سه‌ریان دابنێن‌و ئه‌وان “سیاسه‌تی حه‌زف”یان درێژ پێ دا چی ده‌كه‌ن؟ من پێم وایه هه‌ركه‌س وابكات كۆمه‌له له قیس خۆی ده‌دات.
خالید: چون؟
ئیلخانی زاده: خۆیان له ره‌وتی كۆمه‌له خاریج ده‌بن جا هه‌ر كه‌س ئه‌و كاره بكا. ره‌وتی كۆمه‌له له‌وه به هێزتر ده‌زانم ئه‌و كارانه‌ی تێدا بكرێـنو ئه‌و هاورێیانه‌ش له‌وه به به‌رپرسیارتر ده‌زانم كه تا سه‌ر كاری وا بكه‌ن. ئه‌گه‌ر له ده‌وره‌یه‌ك دا ده‌ستیان پێ كردوه ئێستا ره‌نگه ئه‌وان تێ گه‌یشتبن كه ده‌بێ كوتایی بێ.
خالید: هه‌ر له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا باسی به‌شی مالی دهكهنو ده‌لێن نابێ ئه‌و به‌شه له ده‌ست تاكه كه‌س بێ مه‌به‌ست چیه؟
ئیلخانی زاده: ئێمه به گشتی ئه‌و قسه‌یه‌مان كردوه. بواری دارایی له حیزب دا گرینگه، به داخه‌وه هه‌ر لایه‌نێك كه ده‌سه‌لاتی بووه له‌وه كه‌لكی وه‌رگرتوه بۆ كزكردنی لایه‌نی به‌رامبه‌ری. چونكه ئێمه‌ش ئیمكاناتی دارایی به شتێكی گرنگ ده‌زانین. وتومانه ئه‌وه به كۆمه‌ل ئیداره بكرێ‌و له ده‌ست كومیته‌ی مه‌ركه‌زی دابێت.
خالید: واته كێشه‌ی مالی له گۆرێ دا نییه؟ له حاڵێكدا له ده‌ره‌وه باس له شتی تر ده‌كرێت.
ئیلخانی زاده: با، چونییه‌تی ئیداره‌ی مالی كێشه‌ی له سه‌ره. به‌لام ئه‌وه‌ی كه شایعه هه‌یه له ده‌ره‌وه‌ی خۆمان كه كه‌سانێك پاره‌یان شاردوتهوهو شتی له‌و بابه‌ته، ئه‌وه راست نییه. به‌لام ئه‌و گه‌رایشه كه ده‌یه‌وێ هه‌موو مه‌وقعیه‌ته حیزبیه‌كانی به ده‌سته‌وه بێ هه‌یه. ئێمه ره‌خنه‌ی لی َدهگرین. ئێمه بۆ خۆمان بین زۆر دلئاوالاتر ده‌بین. سه‌عی ده‌كه‌ین كه‌مینه‌ی كومیته مه‌ركه‌زی له هه‌موو به‌شه‌كان دابنێن.
خالید: ئێوه وه‌ك كه‌مینه‌ی كومیته مه‌ركه‌زی ده‌مێننه‌وه یا په‌ره‌ی پێ ده‌ده‌ن بۆ ناو به‌ده‌نه‌ی كۆمه‌له؟ راستی پێشوازی به‌ده‌نه‌ی كۆمه‌له چون بووه له‌م كاره‌ی ئێوه؟
ئیلخانی زاده: تا ئێستا پێشوازی باش هه‌بووه چ له ناو ولات‌و چ له ناو كۆمه‌له. ئه‌و ره‌وته پێویستی به زه‌مان هه‌یه. به‌ڵام ئێمه نه هه‌میشه كومیته‌ی ناوه‌ندین و نه شه‌رته هه‌میشه كه‌مینه بین. ئه‌وه زه‌رفێك بوو بۆ ئه‌وه‌ی قسه‌كانی بكات.
خالید: به‌لام نیگه‌رانیش هه‌یه؟
ئیلخانی زاده: به‌ڵێ وایه. ئه‌و نیگه‌رانییه‌ش واقێعییه. به‌شێكیشی له سیاسهتێكهوه سه‌رچاوه ده‌گری َكه هاورێیانی به‌رامبه‌ری ئێمه گرتویانه‌ته به‌ر. دیاره له ده‌ره‌وه‌ی ئێمه‌ش زۆر دنه‌ی ده‌ده‌ن كه گۆیا ئینشعاب ده‌بێ. ده‌نگوی ئینشعاب خه‌ڵك ده‌ترسێنێ. ئێمه دژی ئه‌و دهنگۆیانهین. بۆیه راشمانگهیاندوه كه ئێمه هه‌ر چه‌شنه هه‌نگاوێك بۆ جیابوونه‌وه به دژی ئامانجه‌كانی خۆمان ده‌زانین‌و بهربهرهكانیشی له گه‌ل ده‌كه‌ین. به‌ڵام ئه‌م ده‌نگوی ئینشعابهش ناتوانێ بمانترسێنی كه ئێمه قسه‌كانی خۆمان نه‌كه‌ین. ئێمه به ته‌واوی له‌م باره‌یه‌وه له سه‌ر شه‌فافییه‌تی سیاسی ته‌ئكید ده‌كه‌ینه‌وه‌و پێمان وایه ئه‌مه كۆمه‌له نه‌جات ده‌دا. بۆیه زۆر تێدهكوشین زۆر قسه‌ی تالو ناخۆش كه مومكینه بیـَته پێش ئێمه هه‌ول ده‌ده‌ین چاو له‌وانه بپۆشینو شته‌كان به‌رینه سه‌ر مه‌سه‌له سه‌ره‌كییه‌كان. حه‌ول بده‌ین لایه‌نی به‌رامبه‌ریش بێته ئه‌و مه‌یدانه.
خالید: نه‌ك هه‌ر پێره‌وی ناو خۆی كۆمه‌له، به‌ڵكوو زۆرێك له حیزبه كوردییه‌كان پێره‌وی ناوخۆیان نادێموكراتیكه‌و زۆر به توندی باس له نهزمو دیسیپلین‌و ئینسجامی حیزبی ده‌كه‌ن. ئه‌م كاره‌ی ئیوه جۆرێك لادان له دیسیپلینی حیزبی نییه؟
ئیلخانی زاده: نه‌خێر بۆ چه‌سپاندنی دیسیپلینه. پێره‌وی ناو خوی كۆمه‌له له ناو حیزبه كوردییه‌كان له هه‌موویان دێموكراتیك تره. چونكه ئیجازه ده‌دا كه‌مینه به پێی وه‌زنی خۆی بچێته كونگره. ئیجازه‌ی باس‌و نه‌زه‌ری سیاسی ده‌دا. به‌لام به هه‌موو ئه‌وشه‌وه ره‌خنه‌م لێی هه‌یه ده‌بی دێموكراتیك تر بكرێ. له‌گه‌ڵ تۆ هاورام كه پێره‌وی ناوخۆی هه‌موو حیزبه كوردیه‌كان كه‌م دێمۆكراتیكن. دێمۆكراتیك كردنی پێوه‌ندی ناوخۆی حیزبی له كوردستان، ده‌توانێ كاردانه‌وه‌ی زۆر باشی له سه‌قامگیری و گه‌شه‌ی حیزبه كوردیه‌كاندا هه‌بێ.
خالید: تو ئه‌گه‌ر له جێگه‌ی سكرتێری كۆمه‌له بوایهتیو نوسراوه‌یه‌كی ئاوا بلاو بێته‌وه چی ده‌كه‌ی؟
ئیلخانی زاده: من ته‌شویقی ئه‌و هاورێیانه‌م دهكردو هه‌ولم ده‌دا هه‌ر چی نه‌زه‌ری خوشم هه‌یه له سه‌ریان بینووسمو نامه‌یه‌كیشم بۆ هه‌موو ئۆرگانه‌كان ده‌نووسی به تهوزیحێكهوه كه ئه‌و نوسراوه خالی زۆر باشی تێدایه‌و سه‌ره‌تای دیالۆگێك ده‌توانێ بكاته‌وه له ناو كۆمه‌له‌دا. ئه‌گه‌ر ره‌خنه‌شم بوایه باسم ده‌كرد.
خالید: رای ئێوه وه‌ك ره‌وتی رێفۆرمی ناو كۆمه‌له له سه‌ر “ره‌وتی رێفۆرمی ناو حیزبی دێموكرات” چیه‌و ئه‌و حه‌ره‌كه‌ته‌ی ئه‌وان چون پێناسه ده‌كه‌ن؟
ئیلخانی زاده: به داخه‌وه زۆر كه‌م پێش جیابوونه‌وه قسه‌و دیالۆگ كرا. من ئاره‌زووم ده‌كرد شتێكی وه‌ك ئه‌وه‌ی ئیمه كه كردوومانه ئه‌و كات ئه‌وان بیانكردایه. نه‌كرا. یان رێگایان پێنه‌درا. من ئه‌و چه‌شنه جیابوونه‌وه‌یه به راستی به زیان ده‌بینم. به‌لام ئه‌و كاتیش نه‌كرا كه پێكه‌وه بن ده‌كرا یاسایه‌ك دابنرێ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌وره‌یه‌ك لانیكه‌م قسه‌و باس بگۆرنه‌وه‌و بۆ ده‌وره‌یه‌ك حیزبه‌كه پیكه‌وه بهریۆه به‌رن. ته‌نازولیان بكردایه بۆ یه‌كتر. سیاسه‌تی پالپێوهنانو هه‌ر كه‌س له سه‌ر قسه‌ی خوی باش نییه. به‌ش به حالی خۆم هه‌ولم داوه له گه‌ل هاورێیانی تریش كه له گه‌ڵ حیزبی دێموكرات قسه بكه‌ین كه ئه‌وه روو نه‌دا. به‌لام من ئه‌وه‌ش به ئهسهراتی حیزبی ته‌بعیدی و سیاسه‌تی سانترالیزمی توندی حیزبی ده‌زانم.
خالید: چون ده‌رواننه دوو باله‌كه‌ی حیزبی دێموكرات. وه‌ك دوو حیزب قبولیان ده‌كه‌ن یا نا؟
ئیلخانی زاده: ئێمه پێمان وایه دوو حیزبی دێموكرات هه‌یه. واته دوو حیزب هه‌ن به سووننه‌تی دێموكراته‌وه. دوو حیزب هه‌ن كه به كادر‌و پێشینه دێموكراتن.
خالید: هه‌ر له‌و نامه‌یه‌ش دا باسی كونگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فیدرال ده‌كه‌ن. كۆمه‌لێك ره‌خنه‌تان لێی هه‌یه‌و كۆمه‌لێك پێشنیار بۆ كومه‌له ده‌ست نیشان ده‌كه‌ن. ره‌خنه‌ی ئێوه له‌م كونگره‌یه چیه؟
ئیلخانی زاده: ئێمه هه‌ست ده‌كه‌ین وا پێشان ده‌درێ كه ئه‌م كونگره‌یه وه‌زنی زۆری هه‌یه له ئێران. یا له داهاتووی سیاسی ئێران دا زۆر ته‌ئسیر گوزار دەبێت.