بەداخەوە ئاگادار كراینەوە كە هاوڕێ خوسرەو تاهیری، هەڵسوڕاوی لەمێژینەی كۆمەڵەو زیندانی خۆڕاگری نێو بەندیخانەكانی رژیمی ئیسللامی رۆژی چوارشەممە 13ی رەشەمەی 1393 هەتاوی بەهۆی نەخۆشییەوە دڵەگەورەكەی لەلێدان كەوت.
هاوڕێ خوسرەوی تاهیری لەبنەماڵەیەكی ناسراوو خەباتكاری شاری سەقز لەدایكبوو و هەر لە سەردەمی گەنجێتییەوە دژی دەسەڵاتی رژیمی ئیسلامی لەكوردستانو بۆ بەرگریی لەمافە رەواكانی خەڵكی زحمەتكێشو كرێكاری كوردستان و بۆ درێژەدان بە رێگای مامی (پێشمەرگەی ئازاو فیداكاری كۆمەڵە هاوڕێ ئەفخەم تاهیری) دەستی دایە خەباتو لەم پێناوەشدا بۆ ماوەیەك لەلایەن هێزەكانی رژیمی ئێرانەوە زیندانی كرا.
بەداخەوە هاوڕێ خوسرەو پاش ماوەیەك ململانێ لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنجە رۆژی چوارشەممە 13ی رەشەمەی 1393 (4ی مارسی 2015) لە شاری ئێدمینتۆنی وڵاتی كانادا دڵەگەورەكەی بۆ هەمیشە لە لێدان كەوت.
بەم بۆنەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خێزانو بنەماڵەو هەموو كەسوكارو هاوڕێیان كاك خوسرەو دەكەینو هیوادارین دواناخۆشی ژیانیان بێت.
بەرزو بەڕێز بێت یادی هاوڕێ خوسرەوی تاهیری
كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان