پاش نیوەرۆی ڕۆژی شەممە ٠٥/٠٢/٢٠٢٢ وەفدێكی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران سەردانی مقەڕی پەیوەندییەكانی كۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە هەولێر كرد.
وەفدی میوان بەسەرپرستی کاک شۆڕش حاجی بەرپرسی پەیوەندییەکانیان، و هەیئەتئ کۆمەڵە بەسەرپرستی هاوڕێ کەریم کەریمی ئەندامی سەرکردایتی و بەرپرسی پەیوەندییەکانی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان لە هەولێر پێشوازیی گەرمیان لێكرا .
لەدیدارەكەدا قسەوباسێكی چڕوپڕ لەسەر رووداو و پێشهاتەكانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ناوچەكەو بەتایبەتی سیاسەتی داگیركارانەی ئێران بەرامبەر بە بزوتنەوەی كورد و حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان كرا ، هەر دوو لا جەختیان لەسەر ئەوە كردەوە كە پێویستە، ستراتیژییەكی هاوبەش و هەموو لایەنەكان بە یەکگرتووی و یەک هەڵوێست بەرانبەر بە داگیرکاری و پێشێلکردنی مافی کورد کرا.
لەو كۆبوونەوەیەدا هەر دوو لا هاوكاری زیاتر نێوان هێزە كوردییەكانیان بە پێویستییەكی حاشا هەڵنەگر وەسف كردو جەختیان لەسەر بەردەوام بوونی پەیوەندییەكانی هەر دوو لا كردەوە.