دووەمین ساڵیادی دامەزراندنی كانتۆنەكانی رۆژئاوای كوردستان رۆژی 21/1/2016 لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو و وەفدێكی كۆمەڵە بەشدارییان تێدا كرد.
رێوڕەسمەكە كە ژمارەیەك لەنوێنەی حیزبە كوردستانییەكان لەهەرچوار پارچەی كوردستان تێیدا بەشداربوون، بە پەیامی هەدیە یوسف، هاوسەرۆكی كانتۆنی جزیرە دەستی پێكردو بەدوای ئەوەشدا سەرۆكی پەرلەمانی كوردستانو ژمارەیەك لەحیزبەكان پەیامەكانیان خوێندەوە.
وەفدی كۆمەڵە بەسەرپەرشتی هاوڕێ عەتا ناسرسەقزی، ئەندامی كومیتەی ناوەندیو بەرپرسی پەیوەندییەكانی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان لەسلێمانی پەیامی كۆمەڵەیان بە بۆنەی دووەمین ساڵیادی دامەزراندنی كانتۆنەكانی رۆژئاوا پێشكەش بە بەڕێوەبەرانی رێوەڕەسمەكە كرد.