ئەمرۆ وەفدێكی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان سەردانی ماڵی بریندارەكانی رووداوەكانی رۆژی 25ی ئاگۆستی دەڤەری باڵەكایەتی كرد.
وەفدی كۆمەڵە لەلایەن هاوڕێ جەعفەر محەمەد ئەمینی، ئەندامی كۆمیتەی ناوەندییو فەرماندەی هێزەكانی كۆمەڵە لەسەرسنور، سەرپەرستی دەكراو لەلایەن ئەو بنەماڵە بەڕێزەوە بەتایبەتی بەڕێز كاك خدر عومەر، مامی قوربانییەكان بە گەرمی پێشوازییان لێكرا.
وەفدی كۆمەڵە بە پێشكەشكردنی چەپكە گوڵ هیوای زوو چاكبوونەوە بۆ بریندارەكانی رووداوەكە خواست و جەختی لەوەش كردەوە رووداوی لەو چەشنە قەت دووپات نەبێتەوە.
رۆژی هەینی رێکەوتی ٢٥ی مانگی ئاگۆستی ٢٠١٧ لە بناری هەڵگورد بە هۆی دەمەقاڵێی نێوان چوار برای خەڵکی “گوندەژۆر”ی دەڤەری باڵەکایەتی و پێشمەرگەکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستان ئێران، دوو برای خەڵکی گوندەژۆر گیانیان لەدەستدا و دووی دیکەشیان بریندار بوون.