وەفدێكی كۆما جڤاكین كوردستان بەسەردانێك بۆ ناوەندی سەركردایەتی كۆمەڵە لەگەڵ وەفدێكی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان كۆبوونەوە.
پاشنیوەرۆی رۆژی 29ی خەرمانان وەفدێكی كۆما جڤاكین كوردستان كە پێكهاتبوون لە بەڕێزان: سەرحەد ئامانۆس وتەبێژی كەجەكە، دكتۆر حسێن ئامێدی نوێنەری كەجەكە لەباشوری كوردستانو مەروان ئامێدی ئەندامی مەكتەبی پەیوەندییەكانی كەجەكە سەردانی ناوەندی سەركردایەتی كۆمەڵەیان كردو لەلایەن هاوڕێیان رەزا كەعبی، لێپرسراوی دەستەی كارگێڕیی كۆمەڵەو موحسین مورادی ئەندامی كۆمیتەی ناوەندیی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان پێشوازییان لێكرا.
لەو دیدارەدا پاش پیرۆزبایی وەفدی كۆمەڵە بە بۆنەی بەستنی كۆنگرەی كەجەكە، هیوای سەركوتنی زیاتر بۆ ئەو پارتە لە خەباتی رزگاریخوازانەی گەلی كورد لەباكوری كوردستان كراو دواتر قسەوباسێكی چڕوپڕ لەسەر بارودۆخی ناوچەكەو پرسی كورد لە پارچە جیاجیاكانی كوردستان كراو گرنگی هاوئاهەنگیو هاوكاری حیزبە كوردستانییەكان بەتایبەتی حیزبە چەپەكان خرایە بەرباس.
لەدیدارەكەدا هەردولا جەختیان لەسەر پەیوەندی زیاتری حیزبە چەپەو سوسیالیستیەكانی كوردستان كردەوەو بڕیاردرا كۆبوونەوەو دانیشتنەكانی هەردوو لا لەمبارەوە زیاتر پەرەی پێبدرێت.