ڕۆژی ١١ی فيوریەی ٢٠١٩ وەفدێکی ڕێکخراوی لاوانی پێشڕەو بە سەرپەرشتی هاوڕێ فۆئادشێربەیگی بەرپرسی دەستەی بەڕێوەبەری سەردانی یەکێتی لاوانی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران یان لە پەیوەندییەکانی سلێمانی کرد و لە لایەن کاک عومەر فەخرەدین فەر سکرتێری یەکێتی لاوانی دێموکڕات و شاندی یاوەرییەوە بەگەرمی پێشوازیان لێکرا.
لەو کۆبونەوەیەدا باسێک گەرم لە سەر پرسە گرینگەکانی لاوان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات و گرینگی دەوری لاوان لە داهاتووی سیاسی کوردستان هاتە ئاراوە و هەردووک لایەن لەسەر هاوکاری زیاتر و نزیکتر سەبارەت بە پرسە گرینگەکانی ڕۆژ و هاوهەڵوێستی و هاوئاهەنگی زیاتر جەختیان کردەوە.