پێشنیوەرۆی ١٠ی رەشەمە (١/٣/٢٠٢٢) وەفدێکی یەکێتی دیموکراتی کوردستان بە سەرپەرستی بەڕێز عوسمان جەعفەری سکرتێری حیزب سەردانی ناوەندی سەرکردایەتی کۆمەڵەی کرد و لایەن شاندی کۆمەڵە بە سەرپەرستی ھاوڕێ رەزا کەعبی، لێپرسراوی دەستەی کارگێڕیی کۆمەڵە پێشوازییان لێکرا.
لە دیدارەکەدا بارودۆخی جیھان و شەڕی ئۆکراین و گوڕانکارییەکانی ناوچەکە خرایەبەر باس ھەر دوو لا ھەڵوێستی خۆیان دژ بە شەڕ و کوشتاری خەڵکی مەدەنی لە ھێرشی روسیە بۆ سەر ئۆکراین راگەیاند.
لە بەشێکی دیکەدا قسەوباسێک لەسەر پرۆسەی یەکگرتنەوەی کۆمەڵە کراو ھەردوو لا جەختیان لەسەر پێویستیی یەکگرتوویی حیزب و لایەنە سیاسییەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان کردوە.
دیدارەکە پاش نزیکەی ٣ کاتژمێر کۆتایی پێھات و شاندی میوان بەڕێزەوە بەڕێکران.



