ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ۲۳ی نوامبری ۲٠۱۹ بە پێشنیاری کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان و لە سەر بانگەوازی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردوستانی ئێران ژمارەیەکی بەرچاو لە کوردانی هەرچوار پارچەی کوردستان لە وڵاتی سویس بە مەبەستی پشتیوانی لە خۆپێشاندانەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردوستان لە شاری زوریخ کۆ بوونەوە، جێی باسە زیاتر لە ۷۰۰ کەس لەو کۆبوونەوەدا بەشدار بوون.
سەرەتای ئەو ڕێورەسمە بە سرودی نەتەوەیی ئەی رەقیب و خولەکێک بێ دەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کوردوستان دەستی پێ کرد
پاشان بە نوێنەرایەتی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردوستانی ئێران بە خێرهاتنی بەشدار بوان کرا.
پەیامی ناوەندی هاوکاری بە زمانی کوردی و ئاڵمانی خوێندرایەوە.
دواتر به وتنەوەی سروودی ئەی شەهیدان و درووشمی مەحکووم کردنی ڕژیمی اسلامی ئێران بە سەرکوتکردنی دەنگی ناڕەزایەتی خەڵکی زوڵم لێکراو ،بەشداربووان له نێو شەقامەکانی شاری زوریخ ڕێپێوانێکیان دەست پێ کرد.
ڕێپێوانەکە سەرەتا لە گۆڕپانی helvetiaplatz دەستی پێکرد و ماوەی ۲ کاتژمێری خایاند.
هاوڕێیان و ئەندامانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان وەکوو دەسپێشخەر و بەڕێوەبەر ،ڕۆڵێکی بەرچاویان هەبوو له ڕێکخستن و پلان دانان بۆ بەڕێوەبەری باشتر و بەهرەدارتری خۆپشاندانەکە،
لایەنە سیاسیەکانی بەشداربوو:
-کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
-حزبی دیموکراتی کوردستان
– حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران
-پارتی ژیانی ئازادی کوردستان(پژاک)
-کوردانی پارچە کانی دیکەی کوردستان