ئەنجومەنی هاوئاهەنگی رێكخراوە پیشەییەكانی فەرهەنگییانی ئێران لەبەیاننامەیەكدا هاوكات لەگەڵ دەربڕینی ناڕەزایی بە سەركوتی خۆپیشاندەران و ملیتاریزەكردنی قوتابخانەكان و گرتنی قوتابیان و خوێندكارانی ناڕازی، داوا لە سەرجەم مامۆستایان و خوێندكارانی ئێران دەكات رۆژانی دووشەممەو چوارشەممە (4 و 6ی رەزبەر) دەوامی خوێندن لەسەرجەم خوێندنگاو زانكۆكانی ئێران رابگرن.
ناوەندی هاوكاری حیزبەكانی كوردستانی ئێران سەرەڕای پشتیوانی تەواوی خۆی لە داخوازی و مانگرتنی مامۆستایان و خوێندكارانی ئێران، داوا لە مامۆستایان، خوێندکاران و فەرهەنگیانی کوردستان کە هەمیشە پێشڕەوی خەباتی جەماوەریی بوون، هەروەها داوا لەسەرجەم چین و توێژەكانی خەڵک، كارمەندان و كرێكارانی پیشە جوراوجۆرەكان لەسەرتاسەری ئێران و كوردستان دەكات كە بە هەموو شێوازێك بۆ پشتگیری لە ناڕەزاییەكانی ئەو ڕۆژانە و مانگرتنی مامۆستایان و فەرهەنگیان بێنە دەنگ تا یەكگرتوانە بە بەردەوام بوونی خەبات و ناڕەزایی كۆتایی بە دەسەڵاتی سەركوت و كوشتاری كۆماری ئیسلامی بهێنین.
ناوەندی هاوكاری حیزبەكانی كوردستانی ئێران
5ی رەزبەری 1401ی هەتاوی