ساڵانه به بۆنه‌ی رێزگرتن له گیانبازیی کاک خانه‌ی موعینی‌و سه‌رجه‌م پێشمه‌رگه‌کانی کۆمه‌ڵه، له‌مڕۆژه‌دا کۆبونه‌وه‌و رێوڕه‌سم رێکده‌خرێت. ئه‌وه‌ی له مێژووی زیاتر له سێ ده‌یه‌ی رابردوو بۆ ئێمه ماوه‌ته‌وه، پاراستنی گهورهییو شکۆی ناو‌و واتای پێشمه‌رگه‌و هه‌وڵدانه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی رۆڵ‌و پێگه‌ی شیاوی پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه له ژیانی سیاسی‌و گۆڕانکارییه‌کانی کۆمه‌ڵگادا، که له ئێستادا کاریگه‌ریی له ئاڵۆزییه‌کانی ناوچه‌که‌وه وه‌رئه‌گرێت، تا فاکته‌ره ناوخۆییه‌کانو به تایبه‌ت شۆڕشی جه‌ماوه‌ری.
پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه وه‌ک چۆن له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی دوای راپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران ئه‌کته‌رێکی کارا بووه‌و سه‌رتاسه‌ری کوردستانی به حه‌ماسه‌و به‌رگریی کردووه‌ته کوانووی شۆڕشی خه‌ڵکی کورد، له ئێستادا سه‌ره‌ڕای ئه‌و دووربوونهوهو جیابوونه‌وانه‌ی، تاکههێزێکه بتوانێت ئازادیی راسته‌قینه‌و ئاسایش‌و دادپهروهریو یه‌کسانیی کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌ستبه‌ر بکات‌و له ئاستی کوردستانی گه‌وره‌و ناوچه‌که‌شدا هێزێکی دیاری پاراستن‌و به‌ره‌وپێشبردنی دێمۆکراسی‌و مه‌ده‌نیه‌ت بێت.
هه‌مومان ئه‌زانین ئه‌م هێزه له ئێستادا هێزێکی کارا نییه‌و له گه‌رموگوڕترین ناوچه‌ی جیهانو له هه‌ستیارترین کاتی وه‌رچه‌رخانی مێژوویی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست که دوور نییه نه‌خشه‌و هاوسه‌نگیی هێزه‌کانی له ئاکامدا بگۆڕێت که‌مترین کاریگه‌ریی له سه‌ر ره‌وتی رووداوه سیاسییه‌کان له ئێران‌و ده‌سته‌به‌رکردنی ده‌ستکه‌وته ئابووری‌و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان بۆ خهڵکو خۆڕێکخستن بۆ داهاتووی پێویستی هه‌یه. جێی خۆیه‌تی لێره‌و له‌م رۆژه‌دا داوا بکه‌ین به پلانی ورد‌و به بیر‌و وره‌ی هه‌میشه‌یی ئه‌م هێزه نه‌به‌زه‌وه، پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه بکرێته‌وه بۆ ئه‌کته‌ری دیاریکه‌ری هاوسه‌نگییه سیاسییهکانو مژده‌ی سهرکهوتنو ئاسووده‌یی به گه‌له‌که‌مان بداته‌وه.
رێکخراوی لاوانی پێشڕه‌و
31ی جۆزه‌ردانی 1393 هه‌تاوی