به‌رێزان، ئاماده بووان و هه‌ڤاڵانی هێژا
ئاماده‌كارانی ئه‌م یاده
له لایه‌ن خۆم و رێكخستنه‌كانی كۆمه‌ڵه له فینلاند ئه‌م ڕۆژه‌تان لێ پیرۆز بایی ئه‌كه‌ین و هیوادارین له ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌رك و كاره‌كانتان سه‌ر كه‌وتوو بن.
ئازیزان له دایك بوونی پارتی كرێكاران له باكووری كوردستان وه‌كوو رێكخراوێكی كوردی كه داواكاری ئازادی و سه‌ربه‌ستی بۆ كوردستانی گه‌وره ده‌كرد گڕ و تینێكی دیكه‌ی به خه‌باتی خه‌ڵكی كورد له‌و به‌شه‌ی كوردستان به‌خشی و له پارچهكهكانی دیكه‌ش ره‌نگدانه‌وه‌ی باشی هه‌بوو كه پێناسه‌یه‌كی باشی كوردستانی بوونی ئه‌م رێكخراوه بوو.
له‌م هه‌لوومه‌رجه ناسكه‌ی ئێستای رۆژهه‌ڵاتی ناڤین كه وڵاتی دابه‌شكراوی ئێمه‌ی تێدا هه‌ڵكه‌وتوه ئه‌ركه له سه‌ر شانمان كه به‌رگری كاری كوردستانی بوون و به‌رگری له مافه‌كانی گه‌لی كورد له هه‌ر چووار پارچه‌ی كوردستان به بێ ده‌ستێوه‌ردان له كاری ناوخۆیی هه‌ر به‌شه بین و بیكه‌ینه ئه‌ركی سه‌رشانمان و هه‌وڵ بده‌ین له گه‌ڵ تێكۆشه‌رانی هه‌ر به‌شه له كوردستان هاوكار و هاو خه‌بات بین، رێگه نه‌ده‌ین هیچ لایه‌نێك به‌رژه‌وه‌ندی خۆی بخاته پێش به‌رژه‌وندی خه‌ڵك له هیچ پارچه‌یه‌كی كوردستان.
ئێمه وه‌ك كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان خۆمان به هاوخهباتتان ده‌زانین و هه‌ڵاتنی خۆری ئازادی گه‌لی كورد له كوردستانی باكوور (توركیه) سه‌ركه‌ووتنی هه‌موومانه و كورد له هه‌ر چووارپارچه‌ی كوردستان هاو چاره‌نووسه و هیچكام له چووار ده‌وڵه‌ته داگیر كه‌ره‌كه‌ی كوردستان دۆستی ئێمه نین.
نابێ هیچ دوودڵیێك له نێو خه‌ڵكی خۆاماند بڵاو بكه‌ینه‌وه كه گوایا ئێمه له كوردستانی رۆژهه‌لات ته‌نیا كۆماری ئیسلامی دووژمنمانه و ده‌وڵه‌تانی دیكه ده‌توانن دۆست بن.
ئه‌م بۆچوونه سه‌رتاپای هه‌ڵه‌یه و توركیه، ئێران، سوریه و ئێراقی شیعه لێدراویش وه‌كوو یه‌ك دوژمنمانن و رۆژگار و مێژوویش نیشانی داوه كه ته‌نیا پاڵپشتی ڕاسته‌قینه‌مان كۆمه‌ڵانی هه‌راویی خه‌لكی كوردستانه.
ئهركیسهرشانیههمووخهباتكارانیكوردستانهكهرێزلهپۆلرالیزمبگرنونموونهیهكیپێشكهوتوووشارستانیلهخۆماننیشانبدهینتابتوانینسهرنجیناوهندهنێونهتهوهییهكانبۆلایگهلیكوردیزۆرلێكراوووڵاتیداگیركراومانڕاكێشینوههمووانپێكهوهوهكووپهێكهرێكلهبهرانبهرداگیركهرانداراوستین.
له كۆتایی دا سڵاو ده‌نێرم بۆ گیانی ئه‌و گریلا قاره‌مانانه‌ی له سه‌نگه‌ره‌كانی به رخۆدانی ره‌وان له گه‌ڵ داگیركه‌ری تورك
سڵاو له خۆراگری نێو زیندانه‌كان له توركیه
جارێیكیدیكهئهمیادهتانلێپیرۆزبێ
سهركووتنتان ئاواتمانه
كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان– كۆمیته‌ی فینلاند