پاش هێرشی چەكدارانی داعش بۆ سەر خاكی باشوری كوردستان كۆمەڵە كە وەك هەمیشە خۆی بە بەرپرسیار دەزانێ بەرامبەر بە چارە نوسی گەلی کورد و بە تایبەت لە روداوەکانی ئەم دوایانەی باشوری کوردستان، هێزێكی خۆی رەوانەی بەرەكانی شەڕ كرد.
لەرۆژانی رابردوودا ژمارەیەك لە پێشمەرگەكانی كۆمەڵە بۆ هاوكاری هێزی پێشمەرگەی كوردستان گەیشتنە بەرەكانی شەڕ لەناوچەی مەخمورو گوێر تا لەشەڕی داعشدا شانبەشانی پێشمەرگەی كوردستان پارێزگاری لەخاكی باشوری كوردستان بكەن.