بەداخەوە دوێنێ پێنجشەممە 23ی خەرمانان هاوڕێ عەتا حسەینی، پێشمەرگەی دێرینی كۆمەڵەو كەسایەتی خۆشناوی ناوچەی تیلەكۆ ماڵئاوایی لە ژیان كرد.
هاوڕێ عەتا كوڕی سەید مستەفای پارسانیان كە ماوەیەك پێشمەرگەی كۆمەڵە بووەو لە گوردانی چیا خەباتی كردوە، كەسایەتی ئاوایی دۆڵەسیرو ناوچەی تیلەكۆی شاری سەقز بووە.
بەداخەوە رۆژی پێنجشەممە بەهۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی 48 ساڵی لە نەخۆشخانەی شاری سەقز ماڵئاوایی لە ژیان كرد.
لەلایەن هەموو ریزەكانی كۆمەڵەوە سەرەخۆشی گەرمی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی حسەینیو هەموو خزمو كەسو هاوڕێیانی دەكەینو خۆمان بەشەریكی خەمیان دەزانین.