بەرێزان مەکتبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان
لەلایەن خۆمان و لەلایەن کومیتەی ناوەندیی و هەموو ئەندامان و پێشمەرگەکانی کۆمەڵە بە بۆنەی 41مین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان سەرەتا ئاراستەی بەڕێز مام جەلال، سکرتێری گشتیی یەکێتی و ئێوەی بەڕیز و هەموو کادر و پێشمەرگەی یەکێتی نیشتمانی و جەماوەری خۆراگری خەڵکی کوردستان دەکەین. هیوادارین کە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی ببێتە هۆی یەکگرتوویی زیاتری ریزکانتان و یەکگرتوویی زۆرتری حیزبە کوردستانیەکان و خەڵکی کوردستان.
هەرێمی کوردستان و خەباتی رزگاریخوازی گەلی کورد بە گشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەراست لە هەلومەرجێکی زۆر هەستیار و دژوار دایە. چاوی جیهانیان و گەلانی ئازادیخواز بە هەستیاریی و بە پەرۆشەوە دەڕواننە خەباتی رەوای گەلی کورد و چارەنووسی هەرێمی کوردستان. هەرێمی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان رۆڵێکی بەرچاویان لە خەباتی گەلی کورد گێراوە، هەر بۆیە پێویستە بە هەستیارییەکی زۆرترەوە ئەم خەباتە کە لە هەلومەرجێکی دژواردا بەرێوە دەچیت، بەرەوپێش بەرین و ئەو ئەڵقەی کە دەتوانێ هەموو هێزی جەماوەر لە هەرێمی کوردستان و لە هەموو بەشەکانی دیکەی یەکبخات و یەکگرتووی بکات، کۆکردنەوەی هەموو حیزبەکانە لە ژێر چەترێکی پڕ لە هاوکاری و پڕ لە دیالوگ و پێکەوە ژیان.
جارێکی تر پڕ بە دڵ پیرۆزباییتان لێدەکەین و هیوادارین کە لە 41ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیدا، یەکێتی نیشتمانی کوردستان هاوپەیمانی گەلان و هاوکار و دۆستی هەر بزووتنەوەیەکی خەباتکار بێت کە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی و لە هەموو بەشەکانی کوردستان بە تایبەتی، بۆ ئازادی بۆ سەربەخۆیی و بۆ عەداڵەت و گەیشتن بە مافەکانی ئینسان رۆڵی بەرچاوی خۆی بگێڕێت.
بەهێزتر و یەکگرتووتر بێت خەباتی رەوای خەڵکی کوردستان
دەستەی کارگێریی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
31/5/2016