رۆژی پێنجشه‌مه ١٨گوڵان له هۆڵی محه‌مه‌دی مه‌لا که‌ریم له شاری سلێمانی، کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کورد رێوڕه‌سمێکی بۆ به‌رزڕاگرتنی چواره‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی له‌سێداره‌دانی 5چالاکی سیاسیی له به‌ندیخانه‌ی ئێڤینی تاران به‌ڕێوه‌برد.
کاتژمێر 15:30به کاتی هه‌ولێر له هۆڵی محه‌مه‌دی مه‌لا که‌ریم به سرودی ئه‌ی رهقیبو خوله‌کێک بێده‌نگی بۆ یادی 19گوڵان ده‌ستی پێ‌کرد. دواتر کورته فیلمێکی دۆکیۆمێنتاری له سه‌ر ژیان‌و ئهزمونو به‌سه‌رهاته‌کانی ئه‌و شه‌هیدانه پێشکه‌ش کرا. پاشان ره‌زا مه‌نوچێهری بابه‌تێکی له سه‌ر پرسی له سێداره‌دان له ئێران پێشکه‌ش کرد‌و دوای ئه‌وه زه‌ینه‌ب بایه‌زیده وتارێکی له‌سه‌ر ره‌وشی به‌ندکراوانی ژن له به‌ندیخانه‌کانی کۆماری ئیسلامی پێشکه‌ش کرد.
دوابه‌دوای ئه‌وه خه‌ڵاتێک له لایه‌ن کۆمه‌ڵه‌که‌وه به بنه‌ماڵه‌ی مامۆستای کۆچکردوو شێرکۆ بێکه‌س درا تا به‌و شێوه‌یه رێز له هه‌ڵوێستی بگیرێت دوابه‌دوای له سێداره‌دانی ئه‌و پۆله چالاکه له نووسینی هۆنراوهیهکو ناوزه‌دکردنی کۆماری ئیسلامیی ئێران به ‘کۆماری سێداره‌ی ئیسلامی.
رێورەسمەکە لەکاتێدابوو کە لە ناوخۆی ئێران و کوردستانیش چەندین رێورەسم بەم بۆنەوە سازکراو بنەماڵەو کەسوکاری لەسێدارەدراوان و ژمارەیەک لەچالاکانی سیاسی‌و مەدەنی یادی ئازیزانیان بەرز راگرت.
رۆژی 19ی گوڵان لە دەوروبەری شاری سنەو لە ساڵیادی لەسێدارەدانی چالاكانی كورد، لەلایەن بنەماڵەو دۆستان‌و لایەنگرانی كۆمەڵە رێوڕەسمێك بەڕێوەچوو.
لەو رێورەسمەکەی شاری سلێمانی چەند نوێنەرێک لە رێکخراوەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان (رێکخراوی لاوانی پێشڕه‌و – رێکخراوی ئاسۆی ژنی کورد -رێکخراوی خوێندکارانی پێشڕه‌و) بەشدارییان کرد و پەیامی هاوبەشی خۆیان بە بۆنەی ئەو رۆژە پێشکەش کرد.
دەقی پەیامەکە:
بەرزو بەڕێز بێت یادی گیانبه‌ختکردووانی ١٩ی گوڵان‌و
رۆژی مامۆستای کوردستان
١٩ی گوڵان له بیره‌وه‌ریی خه‌ڵکی کوردستان‌و بزووتنه‌وه‌ی مهدهنییانهیدا، یاده‌وه‌رییه‌کی به مۆمیاییکراوو هه‌رگیز له بیر نه‌کراوه. ئه‌و رۆژه سه‌مبولی خۆڕاگری‌و مانه‌وه‌ی له باشترین رۆڵه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه له سه‌ر به‌ڵێنیان به رێبازی نهسرهوتنو کۆڵنه‌دان تا دواتنۆکی خوێن‌و دوا هه‌ناسه.
خه‌ڵکی کوردستان‌و نوخبه‌و رووناکبیر‌و لایه‌نه سیاسییه‌کانی سه‌رجه‌م به‌شه‌کانی کوردستان له‌م رۆژه‌دا نیشانیاندا به بێ جیاوازی‌و دوور له دوودڵیی نێوانه سیاسییه‌کان، ١٩ی گوڵان ناسنامه‌یه‌کی نوێ‌و سه‌نگه‌رێکی قایمی به‌رگریکاری ماف‌و داواکارییه ره‌سه‌نه‌کانی خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه، به‌داخه‌وه ئه‌و رۆژه‌و ده‌یان رۆژو یادی ‘تاڵ‌و شیرین’ی تری له‌و چه‌شنه سه‌لماندییه‌وه که ده‌سه‌ڵاتی کۆماری سێداره، حکومه‌تی ئیسلامیی ئێران نایهوێو ناتوانێ ماف‌و داخوازییه رهواو به‌رهه‌قه‌کانی گهلانو جیاوازی‌و جوانییه‌کان ببینێت‌و له لهناوبردنو له‌سێداره‌دانی باشترین رۆڵه‌کانی کوردیش هیچ باک‌و شه‌رمێکی نییه، بهداخهوهتر بۆ ئێمه‌ش که وه‌ک سه‌رجه‌م لایهنو رێکخراوه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان تا ئێسته نه‌مانتوانیوه نوێنه‌رایه‌تیی ده‌نگی زه‌ڵاڵی ئه‌و ئازیزانه بکهینو له سه‌ر ئاستی کوردستانی گه‌وره‌دا لانیکه‌م پێداگریی له دیاریکردنی ئه‌م رۆژه بکه‌ین وه‌ک رۆژی مامۆستای کوردستان.
به‌رزو به‌ڕێز بێت یادی هاوڕێیان فه‌رزاد که‌مانگه‌ر، شیرین عه‌له‌م هولی، عه‌لی حه‌یده‌ریان، مه‌هدی ئیسلامیانو فه‌رهاد وه‌کێڵی.
بێگومان سه‌رکه‌وتن بۆ رێبوارانی ماندوونه‌ناسی ئازادی‌و کاروانی به‌رده‌وامی شۆڕشی یهکسانیو دادپه‌روه‌رییه.
رێکخراوی لاوانی پێشڕه‌و
رێکخراوی ئاسۆی ژنی کورد
رێکخراوی خوێندکارانی پێشڕه‌و
08/05/2014 به‌رامبه‌ر به ١٨ی گوڵانی ١٣٩٣ هه‌تاوی