بەبۆنەی ماڵئاوایی لە ژیانكردنی حاج سمایل ئاغای ئێلخانیزادە، بەڕێز هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانیی كوردستانو هاوسەری بەڕێز مام جەلال پەیامێكی سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی ئێلخانیزادە دەكات.
دەقی پەیامەكە:
بەڕێز/ بنەماڵەی كۆچكردوو
بەناوی پەروەردگای مەزن
بەداخو پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كاك (سمایل ئاغای ئیلخانیزادە)مان پێگەیشت، بەم بۆنە خەمناكەوە پرسەو سەرەخۆشیو هاوخەمی خۆمتان پێڕائەگەیەنم. هیواخوازم ئەمە دوا ناخۆشی بنەماڵە بەڕێزەكەتان بێتو لەخوای گەورەش داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكاتو سەبوریش بە هەموو لایەك بدات.
انالله و انا الیە راجعون
هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد