بەداخەوە رۆژی یەكشەممە 24/1/2016، كاك موزەفەر ئەدەب، هەڵسوڕاوی سیاسیو تێكۆشەری پێشووی كۆمەڵە لەشاری پاریس ماڵئاوایی لەژیان كرد.
موزەفەر ئەدەب لە بنەماڵەیەكی بەناوبانگو خۆشناوی شاری سنە لەدایك بوو و لەسەرەتای شۆڕشی گەلانی ئێران، یەكێك لە هەوادارانو تێكۆشەرانی كۆمەڵە بوو. كاك موزەفەر كەسایەتییەكی هۆشیارو خەباتكار، ئەندامی وەفدی بەڕێوەبەریو دامەزرێنەری كۆمەڵەی كوردانی فەرانسە بوو و لە زۆربەی ناڕەزاییو خۆپیشاندانەكان دژی كۆماری ئیسلامیو دژی لەسێداردەانی لاوان، چالاكانە بەشداربوو.
ئەمرۆ 30/1/2016 تەرمی كاك موزەفەر ئەدەب لەشاری پاریس لە ئاپۆرای كوردانی فەرانسەو بنەماڵەو كەسوكاری بە خاك دەسپێردرێت. بەم بۆنەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەو كەسوكاری كاك موزەفەرو هەموو هاوڕێیانو خەڵكی قارەمانی شاری سنە دەكەین.
یادی بەرزو بەرێز بێت
كۆمیتەی ناوەندیی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان
30/1/2016