بەرێزان: ئەندامانی سەرکردایەتی پارتی دێموکراتی کوردستان بەرێزان: ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر بەریز: بنەماڵەی ئازیزی دوکتور فرسەت سۆفی بەداخەوە هەواڵمان پێگەیشت کە کاک دوکتور فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێری پایتەختی کوردستان،بە هۆی تووشبوونی بە پەتای کۆرۆنا ماڵئاویی لە ژیان کرد. دکتور فرسەت سۆفی وەک کەسایەتییەکی تێکۆشەر، لاو و ئاکادمیک لە ماوەی ساڵانی خزمەتی وەک مامۆستای زانکۆ، ئەندامی پارلمانی کوردستان و هەمیش وەک پارێزگاری هەولێر بە هۆی دڵسۆزی و هەوڵەکانی لە پێناو خزمەت گەیاندنی زیاتر بە خەڵک خاوەنی پێگە و متمانەیەکی تایبەت بوو. ئێمە بە بۆنەی ماڵئاوایی کاک دوکتور فرسەت سۆفی پربەدڵ سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەرێزی و هاورێ و هەڤاڵانی و بە تایبەت خەڵکی ڕێزداری شاری چۆمان و دەڤەری باڵەکایەتی دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەم وپەژارەیان دەزانین.
کومیتەی ناوەندی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
٢٨ی خەزەڵوەری ١٣٩٩ی هەتاوی ١٨ی نوامبری ٢٠٢٠ی زاینیی