بە پێی هەواڵێک کە بنەماڵەی هونەرمەندی گەورەی کورد کاک محەممەدی ماملێ رایانگەیاندووە، بەداخەوە ئامینە خانمی مەولوودیان هاوسەری مامۆستامحەممەدی ماملێ کاتژمێر ٣ی بەرەبەیانی ئەمرۆ پێنجشەممە ٣٠ی مانگی رێبەندانی ساڵی ١٣٩٩ی هەتاوی لە تەمەنی ٨٤ ساڵیدا دڵە گەورە و مێهرەبانەکەی بۆ هەمیشە لە لێدان کەوت و ماڵئاوایی لە ژیان کردوە.
ئامینە خانم کە لەسەر زار و هەستی خۆشەویستی مامۆستا محەممەدی ماملێ بە”ئامە” بانگ دەکرا،کچی کەسایەتی نیشتمانپەوەر و ناسراوی سەردەمی کۆماری کوردستان “محەممەدی مەولوودیان”ە. ئامینە خانم ساڵی ١٣٤٠ی هەتاوی و پاش ماڵئاوایی لە ژیانکردنی کاک ئەسعەدی خودایاری هاوسەری، لە گەڵ هوونەرمەندی ناسراو و نیشتمانپەروەری کورد مامۆستا محەممەدی ماملێ ژیانی هاوبەش پێک دێنێ.ئامینە خانم بە هۆی کەسایەتی بەرز وهەستی دڵسۆزانە ونیشتمانپەروەریی خۆی وپێگەی بنەماڵەکەی،لە نێو خەڵکی کوردستاندا خاوەن رێز و تایبەتمەندییەکی بەرز وجێگای متمانە بوو.ئامینە خانمی مەولوودیان پاش ماڵئاوایی لەژیانکردنی مامۆستا محەممەدی ماملێ و،بە تایبەت بە ئامادە بوونی لە زۆربەی بۆنە و یادە نەتەوەییەکاندا،وەک ژنێکی لێهاتوو و وەک کەسایەتییەکی دڵسۆز پارێزگاریی لە شوناسی نیشتمانپەروەریی بنەماڵەی گەورەی ماملێ کرد و، هەتا دوا ساتەکانی تەمەنی بە هەستی بەرز و سەرفرازی و شانازییەوە ژیا و،خۆشەویستی هەموو خەڵکی کوردستان مایەوە.
بیستنی هەواڵی مەرگی ئەو ژنە تێکۆشەر و خۆراگرە و،یادگاری ئازیزی مامۆستا محەممەدی ماملێ و دایکی گیانبەختکردوو کاکە نەجاتی ماملێ،خەمێکی گرانی خستە سەر دڵمان. بەو بۆنەوە پر بەدڵ سەرەخۆشی لە خۆمان و لە هەموو خەڵکی کوردستان بە گشتی و، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەرێزی مەولوودیان و بنەماڵەی گەورەی ماملێ و،بە تایبەت سەرەخۆشی لە رووناک خانم و کاک سولەیمان خودایار،شەونم خانم،کاک وریا و چیا و چالاک و کاک عەزیز وهونەرمەندان کاک عەبدوڵڵا و خوسرەوی ماملێ دەکەین وخۆمان بەشەریکی خەم وپەژارەیان دەزانین.
یادی ئازیزی ئامینەخانمی مەولوودیان بەرز وبەرێز بێ.
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
٣٠ی رێبەندانی ١٣٩٩ی هەتاوی
١٨ی فێورییەی ٢٠٢١ی زایینی