بە بۆنەی ماڵئاوایی لەژیانكردنی بەڕێز عادڵ موراد
ئەندامانی مەكتەبی سیاسی
ئەنجومەنی سەركردایەتی
ئەنجومەنی ناوەندو كادیرو هەڤاڵانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
بەبۆنەی ماڵئاوایی لە ژیان كردنی كاك عادڵ موراد، ئەندامی دامەزرێنەری یەكێتیی نیشتمانی كوردستانو سكرتێری ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتیی سەرەخۆشیو هاوخەمی خۆمان ئاراستەی بەڕێزتان دەكەین.
هەڤاڵ عادڵ موراد یەكێك لەوو خەباتكارانەی كورد بوو كە هەر لەسەردەمی لاوییەوە تێكەڵ بە بزوتنەوەی حەقخوازانەی گەلی كورد لەباشوری كوردستان بووەو یەكێك بوو لە دامەزرێنەرانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانو تا كۆتایی ژیانیشی هەر بەخەمی یەكێتییو گەلەكەی بوو. ماڵئاوایی لە ژیانكردنی كاك عادڵ خەسارێكی گەورەیە بۆ یەكێتیو بۆ گەلی كورد لەباشوری كوردستان. ئێمە خۆمان بەشەریكی خەمتان دەزانینو دڵنیاشین ناو و یادی كاك عادڵ موراد لەمێژوی بزوتنەوەی خەڵكی كوردستان بە زیندویی دەمێنێتەوە.
یادی بەرزو بەڕێز بێتو رێگای پڕ رێبوار
دەستەی كارگێڕیی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان
19ی مانگی مەی 2018