بەڕێزان/ ئەندامانی مەكتەبی سیاسی ئەندامانی كۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموكراتی كوردستان
بە بۆنەی یادی 76 ساڵەی دامەزراندنی پارتەكەتان پیرۆزبایی لە ئێوەو ئەندامانی سەركردایەتی و كادر و ئەندامان و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدانی پارتی دەكەین و هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازین.ئەمساڵ لە كاتێدا یادی دامەزراندنی پارتی دەكەنەوە كە كوردستان و ناوچەكە بە دۆخێكی هەستیاردا تێپەڕ دەبێت و پێویستی یەكگرتوویی و یەكڕیزی ماڵی كورد لە هەموو سەردەمێك زیاتر هەستی پێدەكرێت. بۆیە هیواخوازین پارتی لەم بارودۆخەدا بۆچارەسەری كێشە و قەیرانەكان زیاتر لە جاران بۆ یەكخستەوە ماڵی كورد هەنگاو هەڵبگرێت.جارێكی دیكە پیرۆزبایی یادی 76 ساڵەی دامەزراندنی پارتەكەتان دەكەین و هیوادارین ئەم یادە ببێتە هۆی بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەكانمان و هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازین.
كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان
كۆمیتەی ناوەندی