هاونیشتمانییانی خۆشەویست
خەڵكی نیشتمانپەروەری كوردستان
كۆڕ و كۆمەڵە مرۆڤدۆستەكان
جارێكی دیكە شەپۆلی گرتنو راوەدوونانی هاوڵاتیانی كورد لەلایەن هێزەكانی رژیمەوە دەستی پێكردوەو بەپێی ئامارەكان لەماوەی كەمتر لە هەفتەیەكدا ژمارەیەك هاوڵاتی كورد لەشارەكانی مەهاباد، بۆكان، رەبەت، نەغەدە، مەریوان، سەوڵاوا، سنەو كەرەج لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی كۆماری ئیسلامییەوە دەستگیركراون.
كۆماری ئیسلامی كە بەهۆی سیاسەتە چەوت و دژە ئینسانییەكانی بارودۆخێكی سەختی ئابوریی بۆ خەڵكی ئێران دروستكردوەو لەم سەردەمی پەتای كۆرۆناش سەرەڕای پەرەسەندنی بێكاریی، هەژاریی لەرادەبەدەرو داڕمانی هەموو بەهای ئینسانییەكان، لە ترسی سەرهەڵدانەوەی ناڕەزایی بەرینی جەماوەریی جارێكی دیكە لەكوردستان رەشبگیرییو راوەدونانی هەڵسوڕاوانی مەدەنیو ژینگەپارێزی دەست پێكردوە كە پێیوایە بە پەیڕەوكردنی ئەم سیاسەتە دەتوانێت خەڵكی كوردستان چاوترسێن بكات.
ناوەندی هاوكاری حیزبەكانی كوردستانی ئێران، داوا لە ناوەندە نێونەتەوەییەكان و ڕێكخراوەكانی مافی مرۆڤ دەكات كە بۆ ئازادكردنی بێ قەیدو شەرتی گیراوەكان گوشارەكانیان بۆ سەر كۆماری ئیسلامی چڕ بكەنەوە. هەروەها داوا لە كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان دەكەین پشتیوانی زیندانیانو بنەماڵەكانیان بنو بەهەموو شێوازێكی بەردەست ناڕەزایی خۆیان بەرامبەر بە گرتنی چالاكوانانی مەدەنی دەرببڕن.
ناوەندی هاوكاری حیزبەكانی كوردستانی ئێران
27ی بەفرانباری 1399 – 16ی ژانویەی 2021