رووداوی دڵتەزێنی تالاری “مانگەوشەو”ی شاری سەقز، برینێکی دیکە بوو کە بەر جەستەی کوردستانەکەمان کەوت و هەموومانی دڵگران کرد.
ئەم رووداوە کە شەوی پێنجشەممە، ١٤ی سەرماوەز، بە هۆی تەقینەوەی گاز رووی دا، بەداخەوە ۱۱ کوژراو و ٤٥ برینداری بەدواوەبوو و زۆربەی قوربانیانی ژن منداڵن.
ئەم کارەساتە هاوکاتە لەگەڵ رووداوی سووتانی کچانی شیناوێ پیرانشار کە لەگەڵ ئەوەی لە شوێنیکی حکومی رووی دا، تا ئێستا و دوای حەوت ساڵ، قوربانیانی ئەم رووداوە لە پێڕاگەیشتنی پزیشکی شیاو و دەیان مافی دیکە بێ بەشن و رووبەڕووی توندوتیژی حکوومەتی بوونەتەوە.
ئێمە لێرەدا بە ئەرکی خۆمانی دەزانین کە دەنگی قوربانیانی ئەم رووداوە بین و رای گشتی لەهەمبەر دووپاتبوونەوەی توندوتیژی حکوومەتی بەرامبەر بارودۆخی سووتاوانی ئەم کارەساتە کە زۆربەیان ژن و منداڵن هەستیار و ئاگادار بکەینەوە.
ناوەندی ژنانی رۆژهەڵات، لەمەڕ ئەو رووداوە دڵتەزێنە، هاوخەمی خۆی لەگەڵ خەڵکی کوردستان و کوردستانیانی شاری
سەقز رادەگەێنێت و هیوای چاکبوونەوە و سلامەتی بۆ بریندارەکان دەخوازێت.
“ناوەندی ژنانی رۆژهەڵات”
۱٥ی سەرماوەزی ۱۳۹۸ی هەتاوی
٦ی دسامبری ۲۰۱۹ی زایینی
ناوەندی ژنانی رۆژهەڵات لە لایەن پێنج رێکخراوی ژنانی کوردستانی رۆژهەڵات پێک هاتووە کە بریتین لە:
رێکخراوی ئافرەتانی خەباتی کوردستانی ئێران
کۆمەڵەی ژنانی رۆژهەڵات
یەکیەتیی ژنانی دیموکراتی کوردستان
رێکخراوی ئاسۆی ژنی کورد
یەکیەتیی ژنانی دیموکراتی کوردستانی ئێران