هاوڕێیانی خۆشەویستی هێڵی یەکگرتنەوەی کۆمەڵە
پلێنۆمی هەشتەمی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بە بایەخەوە هەوڵەکانی ئێمەی بۆ یەکگرتنەوە دایە بەر باس و لێکۆڵینەوە و وێڕای بایەخدانان بۆ هەنگاوەکانی تا ئێستامان، لای وابوو کە لە ڕاستیدا ئێمە هەموو قۆناغە سەرەکییەکان بۆ کاری هاوبەشمان بڕیوە، چ لە پێڕەو و چ لە پڕۆگرام و باسە سیاسی و شێوازەکارییەکان. بۆیە دەستەی ئیجرایی ڕاسپارد تا بە زوویی پێوەندی بە ئێوەوە بگرێ و هەنگاوەکان بۆ یەکگرتن و کۆنگرەی هاوبەش خێراتر بکەین. بە بڕوای ئێمە هەلومەرجی سیاسی و پێویستیەکانی کۆمەڵە بە گشتی، دەخوازێ کە ئەو دوو لایەنەمان کارەکانی یەکگرتن بە سەرئەنجام بگەیەنین و میکانیزمی کاری هابەش خێرا و بەکردەیی بکەین.
لەگەڵ ڕێزی هاوڕێیانەمان
دەستەی کارگێڕیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
١٢. ١. ٢٠١٨