بەبۆنەی سەركەوتنی پارتی دیموكراتیكی گەلان (هەدەپە) لە هەڵبژاردنە پارلەمانییەكەی توركیە، هاوڕێ عومەر ئێلخانیزادە، سكرتێری گشتیی كۆمەڵە پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆكی هەدەپە كرد.
دەقی پەپامەكە:
برای بەڕێز : سەلاحە دین دەمیرتاش _ هاوسەرۆکی پارتی دێمۆکراتیکی گەلان ( HDP )
لەلایەن خۆم و هەموو کادر و پێشمەرگەکانی کۆمەڵە و گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان سەرکەوتنی پارتەکەتان لەهەڵبژاردنی ٧/٦/٢٠١٥ لێ پیرۆز دەکەم.
ئەم سەرکەوتنە مەزنە نەک هەر بۆ گەلی کوردمان لە باکوور و بۆ رەوتی دێمۆکراسی و دادپەروەری گرینگ بوو، بەڵکوو دەسکەوتێکی گەورەشە بۆ هەموو بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردستان.
هیوادارم ئەم سەرکەوتنە ببێتە هۆی چەسپاندنی ئاشتی و ئارامی و دێمۆکراسی زۆرتر لە تورکیە و گشت ناوچەکە.
لەگەڵ رێزی دووبارە
براتان
عومەر ئێلخانی زادە
سکرتێری گشتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
8/6/2015