بەبۆنەی 69هەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان لەلایەن هاوڕێ عومەر ئێلخانیزادە سكرتێری گشتی كۆمەڵە پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان كرا.
كۆمیتەی ناوەندیی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان بە بۆنەی 69هەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی مەكتەبی سیاسی ئەو حیزبە كرد.
برای گەورەو بەڕێز
جەنابی کاک مەسعود بارزانی
لەگەڵ رێزو سڵاو، لە لایەن خۆم و هاوڕێیانی کۆمیتەی ناوەندیی کۆمەڵە 69هەمین ساڵوەگەڕی پارتی دێمۆکراتی کوردستان و رۆژی لەدایکبوونی جەنابتان، لێ پیرۆز دەکەم.
هیوادارم ساڵی نوێ لە ژیانی پارتی و جەنابتدا، وەک هەمیشە ساڵی تێکۆشان بێ بۆ وەدیهێنانی مافی رەوای گەلی کوردستان. ئاواتەخوازم ساڵی سەرکەوتن بێ بەسەر تیرۆریستان و دوژمنانی گەلداو ببێتە هۆی پەرەپێدانی دێمۆکراسی و یەکڕیزی گەلی کوردستان و هێزە سیاسیەکانی.
لەگەڵ رێزو حورمەتی دووبارەم
براتان عومەر ئیلخانیزادە
سکرتێری گشتی کۆمەڵەی زەحمەتێکشانی کوردستان
16ی ئاگۆستی ( ئاب ) 2015